'بگەڕێنەوە و خاوەنداری لە خاکەکەتان بکەن'

سەهان ئیتۆ هاوڵاتی ئێزدی  باسی لە کانی و گوندەکانی شەنگال کرد و داوای لە خەڵکی ئێزدی کرد کە بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و موڵکیان و خاوەنداری لە خاکەکەیان بکەن.

شەنگال خاکی دێرینی ئێزدیانە. زۆر جار لەبەرانبەر لەناوبردن بەرخۆدانیان کردووە. دوایین جار چەتەکانی داعش فەرمانی ٧٤ یان لەسەر کۆمەڵگای ئێزدی جێبەجی کرد. کۆمەڵگای ئێزدی کە لە فەرمانەکەدا خاکەکەیان بەجێنەهێشت، جارێکیتر لەسەر خاکەکەیان دەژین و باس لە شەنگالی دێرینی خۆیان دەکەن.

سەهان ئیتۆ هاوڵاتی ئێزدی کە کە لە گوندی کەرسێدا دەژت باسی گوندەکەی کە سەر بە شەنگالە کرد.

'زیاتر لە ١٠٠ ساڵە گوندی کەرسێ دروستکراوە'

سەهان ئیتۆ لەبارەی گوند و کانی کەرسێ دەڵێت،"گوندی کەرسێ لەمێژە دروستکراوە، زیاتر لە ١٠٠ ساڵە ئەم گوندە هەیە. پێشتر عەشرەتی ئەلداخیای تێدابوو. لە ئێستادا زیاتر عەشرەتی فەقیری تێدا نیشتەجێ بووە."

'ئەو کانیانەی لەگەڵ فەرمانەکە وشک ببوون، ئێستا جارێکیتر ئاویان پێدا تێدەپەڕێت'

ئیتۆ باسی لە کانیەکانی شەنگال کرد کە بەرلە فەرمانەکە ژمارەیەک زۆر کانی هەبوون، بەڵام دوای فەرمانەکە زۆربەی کانیەکان پڕکرانەوە و وتی،"بەرلە فەرمانەکە شەنگال لە ڕووی هەبوونی ئاوەوە زۆر باش بوو. ٥٠ ساڵ لەمەوبەر کانی ئاوی زۆر لە شەنگاڵ هەبووە. لە شەنگال مرۆڤ تینووی نەدەبوو، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر کانی لێبوو. کانی وەک پیرەخان، دەدووش و سۆلاخ کانی زۆر کۆن بوون. لە کاتی فەرماندا کە زۆر کانی پڕکرانەوە، لەگەڵ بارینی باران ژمارەیەکیان تەقینەوە.

'بگەڕێنەوە و خاوەنداری لە خاکەکەتان بکەن'

سەهان ئیتۆ ئاماژەی بە خاوەنداریکردن لە شەنگال و گەڕانەوەی هاوڵاتیان کرد و وتی،"داواکاریمان ئەوە، ئەو هاوڵاتیانەمان کە ڕووبەڕووی فەرمان بوونەتەوە، بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان. با خاوەنداری لە خاکەکەیان بکەن. با کانیەکانمان هەڵبەینەیەوە و بگەڕێنەوە سەر خاک و وڵاتمان."

ف.ق