بۆ دەرسیم کاتژمێر ١٩:٣٨ خولەک بانگی یادکردنەوەکرا
کۆنگرەی بنیاتنانەوەی دەرسیم بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی دەرسیم لە کاتژمێر ١٩:٣٨ خولەکدا بانگەوازی بۆ داگیرساندنی مۆم و گۆرانی زێماران کرد.
کۆنگرەی بنیاتنانەوەی دەرسیم بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی دەرسیم لە کاتژمێر ١٩:٣٨ خولەکدا بانگەوازی بۆ داگیرساندنی مۆم و گۆرانی زێماران کرد.
دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی بنیاتنانەوەی دەرسیم ڕایگەیاند، ٨٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی دەرسیمدا تێپەڕبووە، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی ڕووبەڕووی ڕاستیەکان و کۆمەڵکوژیەکە نەبووەتەوە.
کۆنگرەی بنیاتنانەوەی دەرسیم وتی، "پێویستە شوێنی گۆڕی سەید رەزا و هاوڕێکانی ئاشکرا بکرێت، پێویستە لێکۆلینەوە لەو شوێنانە بکرێت کە کۆمەڵکوژیەکەی تێدا ئەنجامدراوە و زوڵم و فشاری سەر زمان و ئایین لە دەرسیم کۆتایی پێبهێنرێت.
لە ٤ی ئایاری ١٩٣٧ جموجووڵی کۆمەڵکوژیەکە دەستپێکرا. لە ١٢ی ئایاردا لەئاسمان و زەمینەوە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. گوندەلان وێران و سووتێنران. بە دەیان هەزار کەس کوژران. سەید ڕەزا و ٦ هاوڕێی لە خارپێت لەسێدارەدران. بەرنامەیەکی تواندنەوەش لەسەر ئەوانەی لە ژیاندا مابوون جێبەجێ کرا.
٨٣ ساڵە کۆمەڵکوژیەکە ئەنجامدراوە و دەوڵەت تا ئێستاش ڕووبەڕووی راستیەکان نەبووەتەوە. بۆ قوربانیان کاتژمێر ١٩:٣٨ خولەک مۆم داگیرسێنن و گۆرانی زێمارامی 'دایێ دایێ، خاتر بە تۆ وڵات، بیڵێنەوە.
ف.ق