بەهۆی ئاگربەردانەوە سوتاندنی دارستانەکانى دێرسیم بەردەوامە و سنوورێکى فراوانیشى گرتووەتەوە

ناوچەیەکى فراوان لە نێوان گوندەکانى سن و هۆپکا قرخان لە سەروی گەیکسویو لە دوێنێ شەوەوە ئاگرى تێبەردراوە و تاوەکو دێت ئاگرەکە ناوچەى زیاتر دەگرێتەوە.

لە زۆرێک لە ناوچەکانى پلور، چەمیشگەزەک و خۆزاتى دێرسیم بەهۆی ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیاوە ئاگر لە دارستانەکان کەوتبوویەوە.

ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا بەردەوامیى هەیە و بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، لە شەوی رابردووە سنوورێکى بەرفراوان لە نێوان گوندەکانى سن، هۆپکا قرخان لە سەروی گەیکسویو ئاگرى تێبەردراوە و تاوەکو دێت ئاگرەکە فراوانتر دەبێت.

ئاگرەکە بە زۆرێک لە ناوچەکاندا بڵاوبووەتەوە و بە دەستوەردان و هەوڵى گەل ئاگرەکە لە چەند شوێنێک کوژێندراوەتەوە.

سەربارى هەوڵی گەل، ئاگرکەوتنەوە لە زەنگى، کوزولجو وادیسی، تاشباش تانزی، پیاملی مەزراسی، دەگیرمەندەرە، زۆگار، بۆیاداش و چاکماکلی بەرفراوانتر بوون. هەروەها ئاگرەکەى سێگۆشەی خۆزات، چەمیشگەزەک و پلور بەردەوامە.

ر.م