بەهۆی ئیدانەکردنی هێرشەکانی زینی وەرتێ ٥ کەس دەستگیرکران
لە شاری وان بە بیانۆی ئەوەی هێرشەکانی سەر زینی وەرتێی باشووری کوردستانیان ئیدانەکردووە ٥ کەس دەستگیرکران کە دووانیان منداڵن.
لە شاری وان بە بیانۆی ئەوەی هێرشەکانی سەر زینی وەرتێی باشووری کوردستانیان ئیدانەکردووە ٥ کەس دەستگیرکران کە دووانیان منداڵن.
گەنجان ل کۆڵانی خاچۆرتای ڕێگای ئاوریشمی وان لە ٢٠ی نیسان دا بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکیان بۆ سەر زینی وەرتێ و هەوڵە تێکدەریەکانی پەدەکە و ناردنی تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە بە پۆستەخانەیان ئیدانە کرد.
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکوانان و ٥ کەسی دەستگیرکرد کە دووانیان منداڵن. دەستگیرکراوەکان بە تاوانی ئەندامێتی رێکخستن ڕەوانەی زیندانی پیتی (تی) وانکران.
ف.ق