بە درێژایی ئەمڕی فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی مەخموردا سووڕاونەتەوە

لە نیوەرۆی ئەمڕۆوە تا ئێستا جموجوڵێکی زۆری چەند فڕۆکەیەکی جەنگی لە سەر ئاسمانی مەخمور هەیە و بە بەردەوامی دەسووڕێنەوە.

لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا ئێستا جموجوڵێکی زۆری فڕۆکەی جەنگی لەسەر کەمپی پەنابەرانی روستەم جودی (مەخمور) هەیە.

تا ئێستا نەزانراوە فرۆکە جەنگیانی چی وڵاتیکن.

شایەنی باسە، لە ٢٥ی نیساندا فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەمپی مەخموریان بوردومان کردبوو، لە ئەنجامدا ٣ ژنی دانیشتووی کەمپەکە شەهید ببوون.

چەند رۆژێکیشە لە ناوچەکە بە گشتی، جموجوڵی داعشیش زیادی کردووە.

ز.ش