تاڵانچییەکانى ئاکەپە حەوزەکانى ئاویش پاک ناکەنەوە

قەیومەکانى ئاکەپە لە شاری وان ئامادە نین حەوزی ئاوی شوێنو گشتییەکان و باخچەکان پاک بکەنەوە و سەربارى ئەوەش کارەبایان لەسەرە و ئەوانەش بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانى منداڵانى وان.

لە شارى وان بەهۆی گەرمای زۆرەوە منداڵان  بۆ خۆ فێنک کردنەوە دەچنە ناو حەوزەکانى ئاو لە شوێنە گشتییەکان و باخچەکان، کە بۆ جوانى و رازاندنەوەى شارەکە دروستکراون.

لەبەر ئەوەى ئەو حەوزانە لەلایەن قەیومە تاڵانچیەکانى ئاکەپەوە پاک ناکرێنەوە، ئاوەکەیان پیسە. هەروەها مەترسیى کارەبایان لەسەر و ئەوانەش بوونەتە هۆی ئەوە، کە هەڕەشە لەسەر ژیانى منداڵان دروست ببێت.

ئەو حەوزانە لە ناوچەى بەشیۆلی وان دان، کە شارەوانیى گەورە شاری وان و شارەوانیى رێیا ئارموش لەلایەن قەیومە تاڵانچییەکانى ئاکەپەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەوانیش هیچ رێوشوێنێکیان نەگرتووەتە بەر. لەبەر ئەوەى ئەو حەوزانە کارەبایان لەسەرە و بە کارەبا کار دەکەن، هەڕەشە لەسەر ژیانى دەیان منداڵ دروستبووە، کە بۆ خۆ فێنێک کردنەوە دەچنە ناو ئەو حەوزانە و کەمێک مەلە دەکەن.

هەروەها بەهۆى پیسیى ئاوى حەوزەکانەوە، نەخۆشیى جۆراجۆر هەڕەشە لەو منداڵانە دەکات کە لەبەر گەرمان دەچنە ئەو حەوزانە و تۆزێک خۆیان فێنێک دەکەنەوە.

ر.م