توشبووەکەی کەرکوک کە هەڵهاتبوو دەستگیرکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ژنێک کە گومانی توشبوونی کۆرۆنای لێدەکرا بە هاوکاریی هاوسەرەکەی لەدەستی تیمەکانی تەندروستی هەڵهات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی حوڕیەی شاری كەركوك، تیمێكی تەندروستی كەركوك ویستیان کەسێک کە گومانی توشبوون بە کۆرۆنای لێدەکرا بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لەدەست تیمەکان هەڵهات.

سەرچاوەیەک لە شاری کەرکوک بە ڕۆژنیوزی وت: ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ئۆتۆمبێلێکی (BMW) هەڵهاتبوو، بەڵام بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان و تەندروستی کەرکووک دەستگیرکرا و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەی پیشەسازی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرا.

ز.ش