تەرمی موسا یڵماز گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
پۆلیسی تورک ڕێگەیان نەدا تەرمی موسا یڵماز کە لە دەرسیم شەهید بوو، لە مزگەوت بشووردرێت. لەگەڵ ڕێگریکردنی پۆلیسیش لە شاری ئامەد موسا یڵماز لە لایەن بە سەدان کەسەوە بەخاکسپێردرا.
پۆلیسی تورک ڕێگەیان نەدا تەرمی موسا یڵماز کە لە دەرسیم شەهید بوو، لە مزگەوت بشووردرێت. لەگەڵ ڕێگریکردنی پۆلیسیش لە شاری ئامەد موسا یڵماز لە لایەن بە سەدان کەسەوە بەخاکسپێردرا.
تەرمی موسا یڵماز گەریلای هەپەگە کە لە ٦ی ئایاردا لە دەرسیم شەهید بوو، لە لایەن خانەوادەکەی لە پزیشکی دادوەری مەلەتیەوە وەرگیرایەوە. خانەوادەی یڵماز بەهۆی ئەوەی هاتوچۆی نێوان شارە گەورەکان قەدەغەیە سەردانی دادگای فارقینیان کرد و دوات چوون و لە پزیشکی دادوەری مەلەتی تەرمی کوڕەکەیان وەرگت.
ڕێگە نەدرا تەرمی موسا یڵماز لە مزگەوت بشووردرێت
خانەوادەکە دوێنێ تەرمەکەیان لە مەلەتی وەرت و لەدرەنگانی شەودا بۆ گۆڕستانی گەڕەکی فەریدونی ناوچەی فارقین گواسترایەوە. بەهۆی ئەوە ڕێگە نەدرا تەرمەکەی بشووردرێت، خانەوادە بە ناچاری لەبەردەم ماڵی خزمێکیان تەرمەکەیان شوورد. دوای رێوڕەسمی ئایینی تەرمی موسا یڵماز بەخاکسپێردرا.
بە سەدان کەس بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد
لەگەڵ هەڕەشەی پۆلیسی تورک گەل بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد نزیکەی ١٠٠ ئەندامی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیری لەو خانەوادەی کە خزمەکانیان لە لانگەی شارستانیدا لەدەستداوە، بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.
ف.ق