دادگای تورک سزای مزراکلی پەسەند کرد

دادگای دەوڵەتی تورک لە ئامەد سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ ڕۆژی زیندانی بەسەر سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد سەپاندبوو و سزاکە پەسەندکرا.

هاوسەرۆک مزراکلی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩دا لەسەر ئەرکەکەی دوورخرایەوە و قەیوم لە جێگەی دانرا.

لەدژی سەلچووک مزراکلی لە چوارچێوەی دانپێدانانەکانی هیجران بەرنا ئایڤەردیدا بە تۆمەتی 'ئەندامی ڕێکخستن' لە ٩مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد سکاڵا تۆمارکرابوو و ٩ی ئازار دادگا سزای ٩ سال و ٤ مانگ و ١٥ی ڕۆژی بەسەردا سەپاند.

٩مین دایرەی سزای دادگای هەرێمی ئامەد سزاکەی پەسەند کرد. دادگا داواکاری ئازادکردنی مزراکلی ڕەتکردەوە.

پارێزەرانی مزرالی بۆ ئەوە تانە لە بڕیارەکە بدەن و تەمیزی بکەنەوە، سەردانی دادگای باڵا دەکەن.

ف.ق