راگەیاندراوی کەجەکە بۆ رووداوەکانى زینی وەرتێ: بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ دەکەین

کەجەکە رایگەیاند، بانگەەوازی هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان، کەنەکە، کەسایەتی و رێکخراوە دیموکراتیکەکانى کوردستان لەسەر زینی وەرتێ زۆر هێژان و راشیگەیاند، هەر بەرپرسیارییەک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێی دەکەین.

لە راگەیاندراوەکەى هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکەدا هاتووە:

"دواى ئەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پێشمەرگەکانى بردە ناوچەیەکی قەندیل، لە رای گشتیی کورداندا هەستیارییەک روویدا. بۆ ئەوەى ئەو ئاڵۆزییە نەبێت بە شەڕ، چەندین بانگەواز بڵاوکرانەوە. ئەو بانگەواز و هەستیاریانەى ناو رای گشتیی کوردان زۆر بەهادار و بەنرخن. بە بڕوای ئێمە ئەو هەڵوێستە نیشانەیەکى زەق و روونی نەتەوەبوونی دیموکراتیکی گەلی کوردە. ئەو هەڵوێستە لە بەرامبەر ئاڵۆزیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، چاوەڕوانی و تامەزرۆیی گەلەکەمان بۆ یەکێتیی نەتەوەیى خستەڕوو.

بانگەوازی هونەرمەندانی کورد زۆر گرنگە

سەدان هونەرمەندی کورد بۆ ئەوەى لە نێوان هێزە سیاسیەکانى کورددا شەڕ روونەدات و نەکەونە داو و بۆسەى دوژمنانی کوردەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە. ئەو بانگەوازە زۆر گرنگە. دەبێت ئێمەش گوێ لەو بانگەوازەی هونەرمەندان و رووناکبیرانی گەلەکەى خۆمان بگرین، کە ویژدانی کۆمەڵگەن. هونەرمەندان بۆ گەلەکەمان جوانی و خۆشی دەئافرێنن. کەسانێکن وتەبێژی بۆ حەق، دادپەروەری، ویژدان، ئازادی و دیموکراسیی گەلەکەکان دەکەن و خواستی شتی باشیان بۆ گەلەکەمان هەیە. بەهۆی بانگەوازەکەیانەوە ئێمە سپاسی خۆمانیان پێشکەش دەکەین و رایدەگەیەنین، ئێمە بۆ ئەوەى بەرپرسیاریی خۆمان جێبەجێ بکەین، بە هەستیارییەوە دەجوڵێینەوە. ئەو شوێنەى کە پێشمەرگەى بۆ هاتووە، بۆ ئێمە شوێنێکى زۆر گرنگە و لەبەر ئەوەش هەوڵ دەدەین بەپێی خواست و تامەزرۆیی گەلی کورد بجوڵێینەوە.

بانگەوازەکەی کەنەکە گرنگ بوو

کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە)، کە ژمارەیەکى زۆر هێزی سیاسیی لە ناودایە، بانگەوازی لە پەدەکە، یەنەکە و پەکەکە کرد، کە ئەو ئاڵۆزییە بە ئاوەزی تەندروست چارەسەر بکەن و هەر هێزێک بگەڕێتەوە دۆخ و پێگەى پێشووی خۆی. ئەو بانگەوازە گرنگە. لەبەر ئەوەى تاوەکو ئێستا وەڵامێکى زەق و روون بە بانگەوازەکەى کەنەکە نەدراوەتەوە، دەمانەوەێت بەهۆی بەرپرسیارێتیمانەوە سپاسی خۆمانیان بۆ ئاشکرا بکەین. ئێمە سەرنج دەخەیەنە سەر ئەوەى، کە کاتێک ئێمە لەو بانگەوازە ئاگادارکراینەوە، هەوڵماندا بەپێی ئەو داواکارییانە بجوڵێینەوە. هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامیی هەیە. ئێمە هیچ نیەت و نیازێکمان نییە، کە لە دژی پەدەکە، یەنەکە یان هێزێکى تری سیاسیی کوردان شەڕ بکەین. داوای گەلەکەمان بۆ پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، خواست و تامەزرۆیی ئێمەشە.

بانگەوازەکەى خەباتکارانی چاپەمەنیش هێژایە

رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی چاپەمەنییە کوردیەکان، کە دەیانەوێت بە تێگەیشتن و هۆشمەندیی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەوە گەلەکەمان هۆشیار بکەنەوە، داوایان کردبوو، کە دەبێت ئاڵۆزییەکە لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. ئەو بانگەوازە داوا و خەونی گەلەکەشمانە. بیر و رامانی رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیى و ئەوەى کە دەبێت کێشەکە لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، بۆ ئێمەش بەرپرسیارێتییەکى مێژووییە.

تامەزرۆیی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردان فرمان و بڕیارە

بانگەوازی ژنانی کورد لە دواى رووداوەکانى زینی وەرتێ بۆ پێکهێنانى یەکێتیی نەتەوەیى و خۆدوورگرتن لە دوژمنان و ئەو هەڵمەتەى لەو پێناوەدا دەستیان پێکرد، بۆ ئافراندنی رای گشتیی و خستنەڕووی تامەزرۆیی گەلی کورد زۆر گرنگە. ژنانی کورد بە شێوەیەکى کراوە دەستوەردانیان لەو قەیرانەدا کرد. ژنانی کورد بە هەستی بەرپرسیاری و کولتوری کۆمەڵگە، کە بە درێژایی مێژوو ئافرێنراوە، لەچکی سپیی خۆیان هەڵدایە ناو ئەو قەیرانەوە. ئەو هەڵوێستەى ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردێک فەرمان و بڕیارێکە. ژنانی کورد داوایانکرد، کە هەموو کێشەکان لە رێگەیى یەکێتیی نەتەوەیى و بە هەڵوێستی نەتەوەیی چارەسرە بکرێن و هەموو هێزە سیاسیییەکان بگەڕێنەوە سەر شوێن و دۆخ و پێگەى پێشووی خۆیان. بێگومان هەموو هێزە سیاسییەکانى کورد ئەو بانگەوازە دەبینین. بانگەوازی ژنان و هونەرمەندانی کورد نوێنەرایەتیی هەستی مافداری، یەکسانی، دادپەروەری و ویژدانی گەلی کورد دەکەن. ئەو هێزانەى ئامانجەکانی خۆیان پێکهێنا لەسەر بنەمای ئەو خەون و تامەزرۆییەن، کە بەرپرسیارانە وەڵامی ئەو بانگەوازە بدەنەوە.

ئەو هەستەی لەلایەن هونەرمەندان، رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، کەسایەتی و رێکخراوە دیموکراتیەکانى کورد و ژنانی کورد دوای قەیرانی زینی وەرتێ خرایەڕوو، بۆچوونێکى گرنگی کوردیی ئافراندووە. ویژدانی گەلی کورد لە تامەزرۆیی و داواکەی ئەواندا خۆی بەرجەستە کردووەتەوە. جارێکیتر ئەوە بینرایەوە، کە رای گشتیی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ئافراندنی هەڵوێستی نەتەوەیى دا خاوەن رۆڵێکى گرنگن. ئەو دۆخە بۆ نەتەوەبوونی کوردان و بۆ گەلی کورد جێگای دڵخۆشییە. ئەوە نەک تەنها دەستکەوتى گەلەکەمانە، بەڵکو هاوکات دەستکەوتی هەموو هێزە سیاسییەکانى کوردیشە.

ئێمە لەو بڕوایەداین هەموو هێزەکان دەگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان

ئێمە ئەوە بە گرنگ دەزانین، کە رووداوەکەى زینی وەرتێ و ئەو کێشەیەى لە نێوان هێزە سیاسییەکانى کورد دا دروست بووە، بەپێی تامەزرۆیی و خەون و داوای رای گشتیی کورد چارەسەر بکرێت. بۆیە بەردەوامیی ئەو هەستیارییەی رای گشتی بۆ چارەسەریی ئەو ئاڵۆزییە، کە تا ئێستاش بەردەوامە، دەتوانێت ببێتە هۆی ئەنجامی گرنگ. نەک تەنها بۆ چارەسەریی کێشەکانى ئێستا، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەگەری روودانی قەیرانی تر لە داهاتوودا و بۆ دەستنیشانکردنی هەڵوێستێکى نەتەوەیى کورد، رۆڵێکى زۆر گرنگ دەگێڕێت.  ئەگەر ئەو هەستیارییەی راى گشتیی کورد بەردەوامیی هەبێت، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو هێزەکانى زینی وەرتێ دەگەڕێنەوە بۆ شوێن و دۆخی پێشوویان.

بە بەرپرسیاریى خۆمان هەڵدەسیتن

بە نای بزووتنەوەى ئازادیی کوردەوە بەپێی ئەو بانگەوازانە دەجوڵێینەوە، کە لێمان کراون و هەموو کاتێکیش ئەو چاوەڕوانییەیان لێمان هەبووە. دەبێت ئەوە بزانرێت، لە بەرامبەر بانگەواز، داوا و خەون و تامەزرۆیی راى گشتیی کورددا، ئێمە بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەستین. لە چوارچێوەى ئەو بانگەوازەدا، چاوەڕوانیی هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان، کەنەکە، رێکخراوە دیموکراتیک و کەسایەتییەکانی چوار پارچەى کوردستان و ژنانی کورد بۆ ئێمە زۆر گرنگ و هێژان و لەبەر ئەو هەوڵانە ئێمە سپاسیان دەکەین.

ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەو بەرپرسیاری و هەستیارییەی رای گشتیی کورد بۆ چارەسەریی کێشەکانى نێوان هێزە سیاسییەکانى کورد بەپێی هەڵوێستیی نەتەوەیی و بۆ ئافراندنی یەکێتیی نەتەوەیى رۆڵێکى زۆر گرنگ دەگێڕێت".

ژ.ت