سبەی لە زینی وەرتێ رێپێوانێک ساز دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە بانگەوازیەک ئاڕاستە رای گشتی کرا

ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی خولەکانی پێشوو، پێشمەگە دێرینەکان، سیاسەتمەدار، کەسیەتیە سەربەخۆکان و جەماوەری دەڤەری راپەڕین، بڕیاریان داوە سبەی بەرەو زینی وەرتێ لێپێوانێک ساز بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بانگەوازیەک بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەدا کرا.

بڕیارە سبەینێ بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی خوڵەکانی پێشوو، پێشمەرگە دێرینەکان، سیاسەتمەدار و کەسایەتیە سەربەخۆکان و هاوڵاتیانی ناوچەکە، بە مەبەستی کۆتاییهاتن بە ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ و کشانەوەی هیزەکەی پارتی (پەدەکە) لە ناوچەکە، کاتژمێر ١٣:٠٠ رێپێوانێک ساز بکرێت.

داواکاری سەرەکی ئەو چالاکیە، ئەوەیە کە ئەو هێزەی ماوەیەکە لە زینی وەرتێ جێگیر کراوە، بکشێنەوە.

لەم بارەیەوە هونەرمەند و چالاکە مەدەنیەکان و سیاسەتمەداران بۆ رۆژنیوز قسەیان کرد و بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی رای گشتی کرد کە بەشداری ئەو رێپێوانە ببن.

هونەرمەند کارا محمد رایگەیاند، بە هۆی ئەو بارودۆخە مەترسیدارەی لە زینی وەرتێ هاتووتە ئاراوە، ئەوان وەکو هونەرمەندان لەسەرتاسەری باشوری کوردستان دەستیان بە کەمپینیکی ناڕەزایەتی کردووە و وتی:"ئەرکێکی ئەخلاقی هونەرمەندانە کە شەڕی ناوخۆیی قبوڵ نەکەن. ئیمە نامانەوێت جیاوازی بکەوێتە ناو خاکی کوردستان."

هونەرمەند کارا محمد بانگەوازی ئاڕاستەی هونەرمەندان و رای گشتی کرد کە سبەینێ ریکەوتی ٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بەشداری رێپێوانەکەیان ببن، بۆ ئەوەی رێگا نەدەن چیدی شەڕی براکوژی روونەدات.

هونەرمەند کارا محمد بانگەوازی ئاڕاستەی هونەرمەندان و رای گشتی کرد کە سبەینێ ریکەوتی ٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بەشداری رێپێوانەکەیان ببن، بۆ ئەوەی رێگا نەدەن چیدی شەڕی براکوژی روونەدات.

ئارام قادریش کە مامۆستای زانکۆیە بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لەو رێپێوانەدا کرد و وتی:"بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، دەبێت هەموو کەسێک بەشداری ئەو رێپیوانەدا بکات."

ز.ش