سێیەمین فێستیڤاڵی کلتوریی شەهید گەنجۆدا، بە بەشداریی چەندین گروپی شانۆ، موزیک و هەڵپەڕکێ و گۆرانیبێژ، لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی باشوری کوردستانەوە ئەنجامدرا و تێیدا زنجیرەیەک چالاکی هونەریی و جۆراوجۆر پێشکەشکران و بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە هات.
لە دەستپێکرنی چالاکییەکانی ئەمڕۆی فێستیڤاڵەکە، لەلایەن هەریەک لە گروپی موزیکی هونەرە جوانەکانی کورد و گروپی موزیکی مەخمور، چەند پارچە گۆرانی و موزیکی کلتوری و شۆڕشگێڕیی پێشکەشکران.
هەروەها گۆڤەند و هەڵپەڕکێی پارچە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن گروپی هەڵپەڕکێی شەهید ڤیان سۆران نمایشکرا، دواتر گروپی نەغمەی دەشت بۆ شانۆی سکێچ، شانۆگەرییەکی کۆمیدییان نمایشکرد.
هەروەها لەلایەن گروپی شانۆیی سەردەمەوە، شانۆگەرییەک لەسەر تەماحکاریی و پاوانخوازیی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکەدا و سیاسەتی داگیرکاریی لەسەر کوردستان پێشکەشکرا، وێڕای شەرمەزارکردنی داگیرکارییەکان، بانگی تێکۆشان کرا بۆ سەرکەوتن بەسەر فاشیزم و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.
لە کۆتاییشدا لەلایەن هونەرمەندانی میللی بەهمەن کەمال، ئەشکان دەرسیم، چەند گۆرانییەکی شاد وتران و بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە هێنرا.
ف.ق