سەعید گاباری گیانی لەدەستدا

سەعید گاباری لە شاری هەولێر بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

هونەرمەند سەعید گاباری چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی سەردەمی هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکەکاندا بوو.

خزمەکانی ڕایانگەیاند، هونەرمەند ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٤٥ لە نەخۆشخانەی سەردەم کۆچی دوایی کرد.

سەعید گاباری لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە.

بە کاریگەری شاعیرانی کورد تیرێژ و جگەرخوێن دەستی بە موزیک کرد و چەندین شیعری ئەو دوو شاعیرەی کردووەتە گۆرانی.

ف.ق