فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێنەوە

ماوەى ٤ رۆژە بە بەردەوامی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخموردا دەسوڕێنەوە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ماوەى ٤ رۆژە بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی کامپی مەخموردا دەسوڕێنەوە و ئەوەش نیگەرانیی لەلای دانیشتوانى کامپەکە دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکان لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ١٥ی نیسان فڕۆکە بێفڕۆکەوانە موشەکهاوێژەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هێرشیانکردبووە سەر دانیشتوانى ئەو کامپە کە لە لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان دەگەڕانەوە و بەو هۆیەوە ٣ ژنی مەدەنیی کەمپەکەیان شەهید کرد.

 هەروەها لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانەکەى زینی وەرتێ دا جموجوڵی چەتەکانى داعش لە ناوچەى مەخموور و دەوروبەری زیادیکردووە و هاوکات لەگەڵ ئەوانەشدا فڕۆکەى جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ژ.ت