قەرەیلان: گەریلاکانی حەفتانین گەریلای سەردەمی نوێن

قەرەیلان راگەیاند، ئەو ئەنجامەى لە حەفتانین دەرکەوتووە ئەوەیە، ئەگەر شەڕڤانێک بە ئیرادە، ئازایەتی و لێهاتویی بە شێوەیەکى پرۆفیشناڵ بجوڵێتەوە ئەو کاتە دەتوانێت تەکنەلۆژیای سەردەم تێکبشکێنێت و لە دژی شەڕ بکات، ئەو شەڕە ئەوەى بۆ روون کردینەوە.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری 'بەرنامەى تایبەت'ی کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تێڤی بوو و رایگەیاند، "لە ماوەی ٣١ رۆژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک دا هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین ٩٥ جار لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە. ٢٣٦ سەربازی تورک کوژران و ١٨ سەربازی تریش بریندار بوون، بەڵام ژمارەکە لەوە زیاترە و هەروەها گورز لە ٦ کۆپتەری جۆری کۆبرا دراوە".

قەرەیلان لەسەرەتای وتەکانیدا بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ٣٣ گەنجی شۆڕشگێڕ – سۆسیالیست لە پرسوس، یادی ئەو شەهیدانەى بەرز راگرت و وتی "نەدەبوو خوێنیان لە زەویدا بمێنێتەوە. لەبەر ئەوەشە ماوەیەکی درێژە شەڕ روودەدات و هەموو رۆژێک لێپرسینەوە لە دوژمن دەکرێت. بێگومان ئەوە زیاتر بەردەوامیی دەبێت، لە بڵندکردنی تێکۆشاندا بە دڵنیاییەوە خاوەنداریکردن لێیان دەردەکەوێت".

قەرەیلان بە بۆنەى ٨هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاواوە شۆڕشی لە گەلی رۆژئاوا، گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەموو گەلانی کوردستان پیرۆز کرد و راگەیاند، ئەوەى لە رۆژئاوا پێکهاتووە شۆڕشێکى گرنگە و بێگومان ئەوە بە بەرخودان بوو و بە خوێنی شەهیدان رازێنرایەوە. لە کەسایەتیی هاوڕێ خەبات، چەک ژین، گەلهات، ئارین، ئاڤێستا و کارکەردا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش بەرز رادەگرم و سەر لە بەرامبەر یاد و بیرەوەریاندا دادەنەوێنم".

'شۆڕشی رۆژئاوا لە دژی نەتەوە – دەوڵەتە و چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکە'

قەرەیلان رایگەیاند، هەنگاوەکەى ٨ ساڵ لەوە پێش لە بەرەبەیانی ١٩ی تەممووزدا، کە لە کۆبانێ دەستیپێکرد پێشکەوتنی زۆر گەورەی ئافراند و راشیگەیاند "وەک دەزانرێت سەرەتا بە سەرتاسەری رۆژئاوادا بڵاوبوویەوە، دواتر بە تەواوی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریادا بڵاوبوویەوە. بێگومان گرنگ تەنها بڵاوبوونەوە نییە، بەڵکو گرنگ تایبەتمەندی و وەسفی شۆڕشەکەیە. یانی شۆڕشێکی ئاسایی نییە و مۆدێلێکى شۆڕشی نوێ لەوێ دەئافرێت. راستە شۆڕش، شۆڕشی رۆژئاوایە، بەڵام هاوکات شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیکی کوردانە، عەرەبەکان، ئاسووری – سوریانی و هەموو گەلانی هەرێمەکەیە. هاوکاتیش شۆڕشی ژنانە. لەسەر بنەمای ئازادیی ژن بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکى کردووەتە ئامانج. ئەوە سەرنجی هەموانی راکێشاوە و ئێمەش چاودێریی دەکەین. لە راستیدا شۆڕشەکە ناوەرۆکێکی هەیە. ئەو شۆڕشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا و بۆ هەموو ناوچەکە نمونەیە و شتێکى نوێیە. لە دژی نەتەوە دەوڵەتە و چارەسەرکەشی نەتەوەی دیموکراتیکە. ئەوە زۆر گرنگە، هەم بۆ گەلانی هەرێمەکە و هەم بۆ گەلی کورد واتای تایبەتی خۆی هەیە".

قەرەیلان ئاماژەى بەوەکرد، دەوڵەتی تورک لەبەر ئەو تایبەتمەندییانە هێرش دەکاتە سەر ئەو شۆڕشە و نایەوێت شۆڕش رووبدات و وتی "وەک دەزانرێت، لە پێش هەموانەوە داگیرکەری تورک و هەندێک هێز هێرش دەکەنە سەر شۆڕشی رۆژئاوا. شۆڕش گەمارۆدراوە. هۆکارەکەشی بۆ ناوەرۆکی شۆڕشەکە دەگەڕێتەوە. ناوەرۆکەکە چییە؟ یەکەم: کورد لەوێ دەبێتە خاوەن پێگە. دووەم: دیموکراسی دەکەوێتە گەڕ و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. سێیەم: ژنان ئازاد دەبن. رژێمی ئاکەپە لە هەموو ئەوانە ناڕازییە".

'پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا پاراستنی داهاتووی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکەیە'

موراد قەرەیلان باسی ئەوەیکرد، هێرشەکان بە تەنها بۆ سەر شۆڕشی رۆژئاوا نییە و وتی "لە کەسایەتیی شۆڕشی رۆژئاوادا هێڕش دەکرێتە سەر پێگەى کوردان. لەبەر ئەوەش لەم کاتە قەیراناوی و سەختدا گرنگترین کار پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوایە. یانی بۆ ئەو هێزانەى کە دیموکراسییان دەوێت، بۆ کوردان، ئەوە سەنگەر و دەستکەوتێکى گرنگە. دەبێت ئەو دەستکەوت و سەنگەرە بپارێزرێت. پاراستنی ئەو شؤڕشە بۆ هەموو کورد گرنگە. بۆ نمونە، ئەگەر لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمن دا دەستکەوتەکانی ئەوێ لە دەست بچن، ئەو کاتە دەستکەوتەکانى تری کوردان لە شوێنەکانی تریش دەکەونە مەترسییەوە. دەستکەوتەکانى باشووری کوردستان و هەروەها تێکۆشانی دیموکراسیی گەلەکەمان بە باکووری کوردستان دەکەونە مەترسییەوە. یانی دەکرێت بوترێت، هێرش بۆ سەر رۆژئاوا هێرشە لە دژی هەموو گەلی کورد. لەبەر ئەوەیە کاتێک دوژمنان هێرش دەکەنە سەر کوردستان، سیاسەتی کوشتارکردن و کۆمەڵکوژکردن بۆ خۆیان دەکەنە بنەما و ئەنجامی دەدەن. بۆیە هێرشەکان لە دژی گەلی کورد لەسەر یەک بنەمان، بەڵام هاوکاتیش هێرشن لە دژی گەلانی ناوچەکە و دیموکراسی. ئەگەر ئەو شۆڕشە تێکبشکێنرێت، ئەستەمە لە سوریا دیموکراسی بەدی بێت. چونکە تەنها شۆڕشی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دیموکراسیی بۆ خۆی کردووەتە بنەما. لەبەر ئەوەش هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلانی تریش زۆر گرنگە و دەبێت بپارێزرێت. بۆیە کام حیزب، بۆچوونیشی چۆن دەبێت با ببێت، بەڵام دەبێت هەموو کەس هەوڵ بدەن ئەو دەستکەوتانە بپارێزن. لەو چوارچێوەیەدا هەوڵەکانی پەیەدە و ئەنەکەسە بۆ یەکگرتوویی زۆر گرنگن. دەبێت ئەو هەوڵانە زۆر زیاتر بەهێز بکرێن. بە کورتی دەبێت شۆڕشی رۆژئاوا لەلایەن کوردان و هەموو گەلانی ناوچەکەوە بپارێزرێت. چونکە پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا پاراستنی داهاتووی گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکەیە. یانی لەم قۆناغەى ئێستادا، سەرخستن و بەدیهێنانی شۆڕشی رۆژئاوا کارێکی گرنگ و پیرۆزە".

لە حەفتانین داستان تۆمار کرا

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە ئاماژەی بە داگیرکەریی سەر حەفتانین و بەرخودانی حەفتانین کرد و وتی "بەرخودانی حەفتانین بە شەهیدان بەڕێوەدەچێت. پێش هەموو شتێک لە کەسایەتیی هاوڕێیان رۆستەم، مەمیان، ئەسمەر و نوجان دا یادی هەموو شەهیدانی بەرخودانی حەفتانین بەرز رادەگرم. ئەو ئەڵێنەى بەوانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە. ئەوان لە حەفتانین داستانیان تۆمارکرد. ئەو ئەنجامەى ئێستا بەرهەمی ئەوانە. سەرکەوتنی ئێستا سەرکەوتنی ئەوانە".

قەرەیلان ئاژەى بەوەشکرد، لە حەفتانین هیچ گرد و شاخێک نییە کە دوژمن بە بێ زیان چووبێتە سەری و وتی "بۆ هەر شوێنێک رۆیشتبێت شەڕ روویداوە و لەوێ زیانیان هەبووە و دوای ئەوەى توانیویانە بچنە ئەوێ. لە هەندێک لە گردەکاندا جێگیربوون، بەڵام هەموو کات گورزیان لێدەدرێت و دەبێت حسابەکەشی بدەن".

'دوژمن لە حەفتانین حەپەسا، سەری سوڕما'

قەرەیلان رایگەیاند، شەڕی حەفتانین شەڕى ئاسمانی و تەکنەلۆژیایە و دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە سایەی تەکنەلۆژیای ئاسمانیدا حەفتانین داگیربکات.

قەرەیلان وتی "دەتوانم ئاماری شەڕ لە ١٧ی حوزەیران تاوەکو ١٧ی تەممووز ئاشکرا بکەم، لە ماوەى ٣١ رۆژ شەڕدا هەڤاڵانمان ٩٥ چالاکییان لە دژی دوژمن ئەنجامداوە. ٢٣٦ سەربازی دوژمن کوژراون و برینداربوونی ١٨ سەربازی تریش روون بووەتەوە، بەڵام ژمارەکە زیاترە. گورز لە ٦ کۆپتەری جۆری کۆبرا دراوە. یانی بە ڕاستی شەڕێکی قورس روودەدات. ئەو شەڕە دەرەنجامی بۆ ئێمە و بۆ دوژمنیش هەیە. رەنگە لە رووی سیاسییەوە هەموو کەسێک بە شێوەى جیا بدوێت، بەڵام بەپێی مەزەندەی من دوژمن لە ناو خۆیدا سەرقاڵی حسابکردنی ئەوەیە، چونکە دوژمن چاوەڕێی ئەوە نەبوو. شۆک بوو، سەری سوڕما و حەپەسا. بۆ نمونە لە خانتوریان دا، لێیاندا و دواتر وتیان، 'دەبێت کەسی تیا نەمابێت' و خواستیان سەرباز لەو ناوچەیەدا پیادە بکەن، بەڵام هەر جارێک هاتن سەرباز پیادە بکەن گورزی لێدرا و گەڕانەوە. ئەوە زۆر زۆر دووبارە بووەتەوە. لە جۆری رەفتار و نزیکبوونەوەیان دا ئەوە روون دەبێتەوە، کە ئەو بەرخودانە دوژمنی تووشی سەرسوڕمان و حەپەسان کردووە".

'گەریلای حەفتانین گەریلای سەردەمی نوێیە'

قەریلان بەم شێواز بەردەوامی کرد: لەو ئەنجامەی کە لە حەفتانین بە دەست هاتوە، شەرڤانێکی خاوەن ئیرادە، بوێر، بە ئەزموون، بە شێوازێکی پرۆفیشاناڵ هەنگاو دەهاوێت، دەتوانی تەکنیکی سەردەم تێکبشکێنی، دەتوانی لەدژی شەڕ بکات، ئەو  دۆخەش ئەوەی سەلماندوە، بێگومان گەریلای حەفتانین گەریلای سەردەمی نوێن، لە ئاستێکی بڵند بە ڕێبازی نوێ شەڕ دەکەن، قوڵدەبنەوە، تاکتیک و ڕێبازی نوێ بەکار دێنن، چۆن؟ نموونە لە ساڵی ١٩٩٠ زۆر جار دووژمن هێرشیکرد، هەروەها هێرشیان دەکردە سەر حەفتانینیش،  ئەو کاتە هێزەکانی ئێمە پاشە كشەیان دەکرد، ناوچەکە چۆڵدەکرا، دووژمن دەهات، هەفتەیک یان دوو هەفتە دەمانەوە و دواتر دەچوون و کەس نەدەما، بەڵام ئێستا دۆخەکە بەو شیوازە نییە، کەس لەوێ پاشەکشەی نەکردوە، دووژمن هاتوە خۆی گەینادووەتە هەندیک گردی حەفتانین، بەڵام گەریلاکانی حەفاتناین هەر لە حەفتانین. ئەوە شێوازێکی نوێیە، بەو ڕێبازە دەمانەێت شەر بەردەوام بکەین".

'شەڕی حەفتانین ڕاناوەستی، بەردوام دەبێت'

قەریلان ڕایگایاند، دۆخی حەفتانین بەو شێوازەیە  و وتی، "لە ئێستا بەدواوە بەو شێوازە شەر دەکرێت لە حەفتانین و ئەو شەڕە ڕاناوەستێت و بەردوام دەبێت. هەڤاڵانی بە شێوازێکی زۆر خوێنگەرمانە کار دەکەن. ئێمە ئەو شێوازە خوێن گەرمی چالاکییە زۆر تا ئاستێک گونجاوی نابینین. دەبێت بە شێوازی گەریلای نوێ هێواش هێواش بەردەوام بێت.

بەرخۆدانی حەفتانین بۆ ئێمە ئەزموونە، هەندێک ئەنجامی ئەو ئەزموونە هەیە: یەکەم: وەک ئەوەی پێش ئێستا گوتم؛ بە شێوازی خوڵقکاری دەتوانرێت تەکنیکی دووژمن بێ کاریگەر بکرێت، لە دژی ئەوان بەرخودان و شەڕ دەتوانرێت بەرێوە ببرێت، ئێستا لە حەفتانین نزیاکەیەتیی ئێمە هەم پاراستنی هەرێمەکەیە هەمیش پێشخستنی تەکتیکی نوێی گەریلایە، ئەگەر ئێمە بمانەوێت ئامادەکاریش بکەین، دەتوانرێت  پێش لە دووژمن بگیرێت، ئەوە بە ڕوونی ئاشكرا بووە، ئەنجامی سێیەمیش ئەوەیەکە بە ڕێبازی گەریلای نوێ، هەنگاو بەهاوێن ئەوەش لە دژی دووژمن سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت."

'دووژمن بە شێوازێکی ستراتیژیک دەیەوێت دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە ناوبەرێت'

موراد قەریلان ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئێستادا لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەکی نوێدایە و وتیشی: "ئەمانجی ئەوان تەنها ئێمە نییە، بە شێوازێکی ستراتیژی هەنگاو دەهاون، هەموو هەوڵەکانیان کۆنترۆڵکردنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردە، بەو واتایە هێرشەکان بەشێوازێکی دژوار بەڕێوە دەبەن".

 قەریلان بەنای گەریلای ئازادیی کوردستان، بەناوی گەریلای پەکەکە بە بڕیارن و لە دژی دووژمن ڕادەوەستن و وتی:" دووژمن هەندێکجار هێرش دەکەنە سەر ئەو شوێنانەی کە ئێمە لەوی بوونمان نییە، بە شێوازێکی بە پلان و بە کۆنترۆل هاووڵاتیانی مەدەنی باشوری کوردستان دەکەنە ئامانج، کاتێک ئەوەش دەکەن بەشێوازی بە ئەنقەست گەل دەکەنە ئامانج، لەبەر ئەوەش دەیانکەنە ئامانج بۆ ئەوەی گەل بترسێنن، هەوڵ دەدەن بیانکەنە لایەنگری خۆیان، ئەم ڕێبازە لە جەزیرە و سلۆپی لە باکوری کوردستان پێکیان هێنا، لە سلۆپی دووژمن دوای ئەوەی دایکە تایبەتیان شەهید کرد، هەفتەیک ڕێگایان نەدا کەس جەنازەکەی وەر بگرێتەوە هەرکەسێکێش ڕۆیشتبا بۆ وەرگرتنەوە جەنازەکەی گولـلە بارانیان دەکرد، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی چاوی گەل بترسێنن، لە ئێستادا تورکیا هەمان شت دەکات، نموونە لە ناوچەی کانی ماسی سەربازی تورکیا بوونەیان هەیە، ئەو هەرێـمە بۆ گەریلا گونجاو نییە، لەم هەرێمە گەریلا بوونی نییە، بەڵام پێش چەند ڕۆژێک تورکیا ئەو ناوچەی تۆپباران کرد، تۆپەکانیان بە نزیکەی ٢٠٠ مەتر لە دووری ماڵەکان کەوتنە خوارەوە، بۆچی تۆپبارانیان کرد؟ کێی لێە؟ ئەگەر دەڵێن، گەریلا لەوێیە، نەخێر لەوێ نین، لەو ناوچەیە گوندی لێیە. نموونە گوندی بەدێهی، دەگوترێت زۆربەی گوندەکە چۆڵکراوە، هەروەها گوندی دووڕی. ئێمە لەوێ نین، لەو گوندانە هێچ جمووجۆڵیکی سەربازی بوونی نییە، بەڵام تورکیا تۆپبارانی دەکات.

ئێمە دەمانەوێت گەلەکەمان ئەوە بزانن: تورکیا لە دژی هەموو کوردە، لەبەر ئەوە گوتنی گەریلا هێرش دەکاتە سەر دووژمن، بۆیە گەل زەرەر دەبینێن، ئەوە گوتنێکی گونجاو و ڕاست نییە، ئەم هێرشانە لە دژی هەموو گەلی کورد، دەبێت ئەو بەراستی ببێنرێت".

'گەریلا بۆ پاراستنی شەرەف و خاکی گەلی کورد لە حەفتانین دەجەنگێت'

لەسەر ئەو دەنگۆیانە کە باس لە کۆبوونە دەکرێت لە ئامیدی لەسەر دروستکردنی سیستەمێکی چەتەگەری، قەریلان وتی: ئێمەش ئەو هەواڵەمان بیست کە باس دەکرێت لە ئامێدی کۆبونەوە دەکرێت و بابەتێکی وەک جەردەوانی دەیانەوێت دروست بکەن. لە ئێستادا زۆر پێویستی بە هەڵوێستی نەتەوەیی هەیە. ئەمە مژارێکی زۆر گرینگە. ئێمە هیوادارین کە ئەم هەواڵە ڕاست نەبێت. لەم مژارەدا پێویستە کەس هەڵە نەکات. لە گۆڕەپان چارەنوسی گەلێک هەیە. بەو واتایە هەموو گەلی کورد لە هەمان کەشتیدان. سەرنج بدەنە سەر ڕاوێژکاری پێشوی ترامپ جۆن بۆڵتون پەرتوکێکی نوسیوە و لە پەرتوکەکەی ئاماژەی بەوە کرد، ترامپ حەزی بە کوردەکان نییە. ئەو وتویەتی 'عێراق هێرشیان دەکات ئەوان ڕا ئەکەن، تورک هێرشیان دەکات ئەوان ڕادەکەن، تەنها کاتێک فڕۆکەی ئێف ١٦ کانمان لەسەر ئەوان بێت شەڕ دەکەن، وەکو تر شەڕ ناکەن'. بێگومان لە زۆر لایەنەوە دەتوانین شڕۆڤەی لەسەر بکەین، بەڵام ترامپ لێرەدا نەیوتوە ' کوردی عێڕاق بەم شێوەیەیە، کوردی تورکیا بەم شێوەیەیە، کوردی سوریا بەم شێوەیەیە'. پێش هەموو شتێک کورد هەر کوردە. دوژمن سنورێکی لە ناوەڕاست داناوە. بەڵام ئێمە تەماشا دەکەین هەنێک هەڵدەسن وەکو وابێت خوا ئەو سنورانەی داناوە نزیک دەبن. پێت خۆش بێت یان نا کورد کوردە و یەک کوردستان هەیە. ئەوەی کوردستان کردووەتە چوار پارچە ئێمە نین.

بابەتی ڕاگەیاندنی باشور بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەڵێن 'شەڕی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک'. باشە پەکەکە بۆچی شەڕ دەکات؟ هەڤاڵانمان لە حەفتانینن، لە گەلی پساخا هەن، لە پەراخا هەن، لە قەسرۆکێ هەن، لە شەشدارێ هەن. لەناو دوژمندان. بەڵێ : دەتوانن چەکەکانی خۆیان هەڵگرن و لەوێ دەرچن. بۆچی ناچن، بۆچی لەوێ لەژێر فڕۆکەدا شەڕ دەکەن و لەناو لەشکری دوژمن دان؟ باشە ئێمە ژیانی خۆمان لە ناوەڕاستدا دۆزیوەتەوە؟ گیانی هیچ کەس هەرزان نییە، کەسێک گیانی خۆی نەدۆزیەوەتەوە. باشە ئەو مرۆڤانە بۆچی لەوێن؟ وەکو هێزێک بۆچی ئێمە لەوێین؟ باشە ئەمە بۆ پارێزگاریکردن لەم خاکە نییە! باشە ئەمە بۆ حورمەت و وڵاتپارێزیی کورد نییە! ئەگەر دوژمن بێتە سنوری ئێمە، دەبێت ئێمە ئەو سنورەی خۆمان بپارێزین. ئەمە بەرپرسیارێتییە. واتا شەڕ لە نێوان هێزێکی بیانی، شەڕ لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا روونەدات و هەنێک لەم بابەتە زەرەر نابینێت. لێرەدا هێرشی دەوڵەتی تورکیا هەیە کە لەسەر بنەمای پلانگێڕی لە دژی کوردان هەمویان ئەنجام دەدرێت و ئەم هێرشە لە دژی هەموو کوردە. ئێمە لەبەر ئەمە هەڵدەستین. ئێمە ئێستا یەکێکین لەو ئاستەنگییانەی لەبەردەم پلانەکانی دەوڵەتی تورکیاین، کۆماری تورکیا لەبەر چاوی هەمو دنیا هێرشی ئێمە دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا هێرشی هەموو لایەنێک دەکەن.

'ئەو شەڕەی دەکرێت، شەڕی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورکە'

دەبێت ئەمە باش بزانرێت؛ پەکەکە دەیەوێت لە ناو سنوری تورکیا ماف و ناسنامەی قبوڵ بکرێت. مافی ئاسایی کوردی دەوێت. ئێمەی کورد دەبێت وەکو خۆمان بە چاندی کوردی بژین و بتوانین خۆمان بەڕێوە ببەین. ئێمە ئەوە دەخوازین، بەڵام ئەوەندە هێرشی ئێمە دەکەن. پێویستە هەموو کەس ئەوە بزانێت؛ ئێمە ئێستا باشترین چارەسەری لەناو سنووری تورکیا دەخوازین. ئەگەر دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە خۆی نەداتە بەر چارەسەری لەگەڵ پەکەکە، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆی چارەسەری نەکات و قبوڵی نەکات. ئەوکات فیدراسیۆنی باشوری کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکات. لەناوخۆی خۆیدا ناسنامە قبوڵ ناکات. ئێستا زۆر هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی لە دەستوری بنەڕەتی سوریای نوێ ناوی کوردی تێدا نەبێت. لەبەر ئەمەش لە ڕۆژئاوا شەڕ دەکات. باشە ئەو داگیرکارییەی کە لە سوریا بەم شێوەیە شەڕ دەکات، لە باشور ئەگەر بەسەر پەکەکە دێت باشە ئامانجی تورکیا تەنها پەکەکەیە؟ شۆڕشگێڕەکانی پەکەکە دەیانەوێت لە تورکیادا بە کوردبونی خۆیان بە ڕەنگێکی ئازاد بژین. لە ڕاستیدا ئامانج خۆی هەر ئەوەیە. هیچ ئامانجێکی تایبەت لە شەڕکردن لەگەڵ تورکیادا نییە. واتا ئەو شەڕەی کە دەکرێت شەڕی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی تورکە. بەڵام لەمڕۆدا ئێمە بەرپرسیارێتی ئەم شەڕەمان گرتوەتە ئەستۆ و ماڵ و حاڵی خۆمان و گەلی خۆمان دەپارێزین.

'تاکو لوتی دەوڵەتی تورک بە عەرزا نەخشێ ڕاناوەستێ'

بێگومان لەم شەڕەدا کە مافی ئێمەیە، ئێمە دەمانەوێت گەلی ئێمەی کوردستان، بە تایبەت گەلی ئێمەی باشوری کوردستان لەگەڵ ئێمە بێت، ئێمە پشتگیری ئەوانمان دەوێت. ئێمە ئەو خاکە بپارێزین. ئەزمونی شەڕی حەفتانین کە بینیمان، ئەوەی نیشاندا کە ئێمە دەتوانین لەم شەڕەدا سەربکەوین. ڕاستە ئەوان لە حەفتانینن، بەڵام ئێمە ناهێڵین بکەونە سنورێکی جیاواز. بۆ ئەمەش ورە و ڕوح و هێزی ئێمە هەیە. ئەگەر پشتیوانیی ئێمە بکرێت، ئێمە ئەتوانین ئەو دەوڵەتە تێک بدەین. تاکو لوتی دەوڵەتی تورک بە عەرزا نەخشێ ئەو ناوەستێ. دەبێت لە جێگایەک بە ئیرادەوە بە عەرزا بیخشێندرێت. لە ڕۆژئاوا، لە باشور یاخود لە باکور دەبێت ئەوە بکەین. دەبێت بزانرێت کە ئەو شتەی دوژمن دەیەوێت بیکات ئاسان نییە. بە نزیکایەتیی نەرم، بە سەرشۆڕکردن لەبەردەم دوژمن، بە وتنەوەی 'ئێمە دۆستی ئەوانین' کەس ناتوانێت پێشی داگیرکاری تورکیا بگرێت. سەرنج بدەنە سەر مێژوو. من پێشتریش باسم کردبوو. وتنێکی کۆن هەیە دەڵیت ' دەوڵەتی تورکیا چەنێک خۆی نەرم بکات، خۆی بکات بە کەریش تۆ هەر سوار مەبە! ئەگەر تۆ سواریش ببیت بە فێڵبازی و تەڵەکەبازی دیسان تۆ فڕێداتە سەر عەرز! ئەم دەوڵەتە بەم شێوەیەیە".

'دەبێت کەس نەکەوێتە پلانی دەوڵەتی تورکیا'

قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان نازانن ئەو کۆبونەوەیە لە ئامێدی کراوە ڕاستە یان نا و وتی، "ئێمە هیوادارین کە ڕاست نەبێت، بەڵام ئەگەر ڕاست بێت، ئەوە نیشان بدات کە لە دژی ئێمە هێزێک ئامادە دەکرێت ئەمە نیشانەی کارەساتە. دەبێت کەس نەکەوێتە پلانی تورکیاوە. ئەمە بۆ هەمو کەس دەڵێم، بە تایبەتی بۆ گەلی دڵسۆزی شیلادزێ و دێرەلوک دەبێت بزانن ئەمە پلانگێڕییەکە. دەیانەوێت ئێمە لە ناو خۆمان یەکتری تەواو بکەین. پێویستی بە هێزێکی نوێ نییە. ئەگەر دەڵێن، 'لەبەر ئەوەی تورک دێن ئێمە هێز دروست دەکەین' ئەوکات با هیچ کەسێک مەراق نەکات، تورک ناتوانێت خۆی بگەیەنێتە ئەوێ. لەو هەرێمەدا شەڕێکی گەورە ڕووبدات. ئەوەندە ئاسان نییە. ئێمە وەک منداڵ قسە ناکەین. ئەزمونی ئێمە بە ساڵان هەیە. ئێمە لێرەدا دەمانەوێت وەڵامی نەتەوەپەرستی تورکیا بدەینەوە. بە شێوەیەکی ڕەوا ئێمە داوای پشتگیری دەکەین. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئێمە بن؛ نەک لە پشتەوە لە ئێمە بدەن. بەم شێوەیە نابێت. ئەمە مژارێکی نەتەوەییە.

لەم مژارەدا گەلێک هەوڵدانی دڵسۆزانە هەیە. من سڵاو  دەنێرم بۆ هەر کەسێک کە بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی، روحی نەتەوەیی بۆ کوردستان کار دەکات. بە تایبەتی پێشمەرگە دێرینەکان کە خاوەنی هەڵوێستن، سڵاویان بۆ دەنێرم. هەر وەها گەنجانی باشوری کوردستان کە واژوو کۆدەکەنەوە و دەیانەوێت بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن سڵاویان بۆ دەنێرم. هەروەها هەڵوێستی گەلی شێلادزێ بۆ ئێمە سەرچاوەی شەرەف و کەرامەتە، ئێمە سڵاو بۆ ئەوانیش دەنێرین. کەس ناتوانێت ئەم هەڵوێستە خراپ و چەواشە بکات، دەبێت هەموو کەس خاوەندارێتیی لێ بکات. من بەرامبەر ئەمە بە ئومێدم؛ لەم قۆناغە مێژوییەدا ئەگەر خاوەن یەک هەڵوێستی نەتەوەیی بین، ئێمە هیچکات لاواز نابین."

ژ.ت