لە بازید لە دژی بورجێکی پەیوەندییەکانی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا و ٣ کۆنتێنەریش تێکشکێنران

گەریلاکان لە بازیدی پارێزگای ئاگری لە ٢٥ نیساندا چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا وێستگەیەکى بورجی پەیوەندییەکانی سوپای تورک ٣ کۆنتێنەر تێکشکێنران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکى لەبارەى ئەو چالاکییەوە بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە:

"لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنى شۆڕشگێڕی لە ئەیالەتی سەرحەد دا، هێزەکانمان رۆژی ٢٥ی نیسان لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ دا لە ناوچەى بازیدی ئاگری لە نزیک گوندی ترکمەن لە دژی وێستگەیەکى بورجی پەیوەندییەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا وێستگەکە و ٣ کۆنتێنەری بەردەم وێستگەکەش تێکشکێنران".

ژ.ت