لە شاری کەرکوک پێنج تووشبووی کۆرۆنا ڕاگەیاندرا
ئەمرۆ لە شاری کەرکوک ٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و لە هەمان رۆژدا ٣ توشبوو چاکبوونەتەوە.
ئەمرۆ لە شاری کەرکوک ٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و لە هەمان رۆژدا ٣ توشبوو چاکبوونەتەوە.
ئەم شەو پشکنینی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە کە کەرنتینە کراوبوون لە شاری کەرکوک گەڕاوەتەوە و لە ئەنجامی ئەو پشکنینە دەرکەوتووە کە ٥ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، ئەمرۆ تەندروستی کەرکوکیش ڕایگەیاند کە ٣ توشبووی پێشو چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە.
لە ئیستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شاری کەرکوک تووشی نەخۆشیەکە بوون ٧٠ کەسن ، لەو٧٠ کەسە دووانیان گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیان چاکبوونەوەتەوە، لە ئیستاشدا ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن ٣٩ کەسن.
ز.ش