لە عێراق و هەرێمی کوردستان ژمارەی مردن بەهۆی کۆرۆنا ١٠٠ کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ماوەی رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە ١٠٠ کەسی تێپەراند.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٤ هەزار و ٢٤٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراون و تەواوی پشکنینەکانیش تاکو ئێستا گەیشتوونەتە ١١٧ هەزار و ٧٢٦ پشکنین.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٤٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٦٠٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ز.ش