لە هەولێر حاڵەتێکی تری تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

لە پارێزگای هەولێر تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، کە بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".

ڕوونیشکراوەتەوە"تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە شارۆچکەی دەشتی هەولێرە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

بەپێی دوایین ئامار، لە هەرێمی کوردستان، کە (٣٨٨) توشبوو تۆمار کراوە، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٤٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (٤٠) نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.

ز.ش