لە هەولێر گرووپی ٥٥مین پەیوەستی مانگرتن بوو کە ١٠٦ ڕۆژە بەردەوامە
لە هەولێر مانگرتن ١٠٦ ڕۆژە دژی گۆشەگیری ئیمرالی بەردەوامە و ٥٥مین گرووپ پەیوەستی مانگرتنەکە بوو. هاوکات تەندروستی یاگز-یش خراپتر بووە، بەڵام ئامادە نییە مانگرتنەکەی بشکێنێ.
لە هەولێر مانگرتن ١٠٦ ڕۆژە دژی گۆشەگیری ئیمرالی بەردەوامە و ٥٥مین گرووپ پەیوەستی مانگرتنەکە بوو. هاوکات تەندروستی یاگز-یش خراپتر بووە، بەڵام ئامادە نییە مانگرتنەکەی بشکێنێ.
لە شاری هەولێری باشوری کودستان، مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. مانگرتنەکە هەر هەفتەیەک لەلایەن گرووپێکەوە بەشێوی ئێشگری و نۆبەتی بەڕێوەدەچێت، لە نێو بارەگای نوێنەرایەتی هەدەپە لە شارەکە ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ لە ١٠٦مین ڕۆژی دایە. لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ گرووپی ٥٥مین پەیوەستی مانگرتنەکە بوون.
هاوکات ئەندامی نوێنەرایەتیەکە ناسر یاگزیش بەشێوەی بێوادە دەستی داوەتە مانگرتن، بەو هۆیەشەوە باری تەندروستی خراتر بووە و توانای ڕۆشتن و بینینی بە تەواویی کەمتر و کزتر بووە و تەواو لە جوڵە کەوتووە. بەڵام وێڕای ئەوەش ئامادە نییە چارەسەری وەربگرێت و کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.
لەو بارەوە عابد ئیكە، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان، بە ڕۆژنیوز-ی ڕایگەیاند: چالاكییەكانمان لە تەواوی جیهان دەنگدانەوەی هەبووە و تا ئاستێكی باش ئامانجی خۆی پێكاوە، بەڵام ئەوەی ئێمە ئامانجمانە هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر بەرێز ئۆجالانە، تا ئەو گۆشەگیرییە بەردەوامی هەبێت خەبات و چالاكییە مەدەنییەكانی ئێمەش بەردەوام دەبێت .
وتیشی: لە ئێستادا بەرەو یادەكانی ئازار و نەورۆز دەچین و پێویستە چالاكییەكان گرنگی زیاتری پێدرێت، چونكە حكومەتی توركیا ترسێكی زۆری لێنیشتووە، هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی چالاكییەكان لە نێوخۆی توركیا و دەرەوەش كپبكاتەوە بەڵام ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی كورد لەو فشارانە بەهێزترە.
هـ.هـ