ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی حوڕیەی شاری كەركوك، تیمێكی تەندروستی كەركوك ویستوویانە کەسێک کە گومانی توشبوون بە کۆرۆنای لێکراوە بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لەدەست تیمەکان هەڵهاتووە.
ئەندامێكی شانەی قەیرانەكانی كەركوك بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەو ژنە خزمی یەكێك لە بەركەوتووانی گەڕەكەی شۆریجە بووە، گومانمان هەبووە ئەویش توشبووی کۆرۆنا بێت، کاتێک چوونە نزیك ماڵەكەی تا بیگوازینەوە بۆ نەخۆشخانە، ئامادە نەبووە لەگەڵ تیمە تەندروستییەكە بێت، لەگەڵ هاوسەركەی بە ئۆتۆمبێل هەڵهاتوون.
وتیشی: ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی، كە پێی هەڵهاتون دراوە بە بازگەكانی ناوشار و دەرەوەی شار، سەرجەم هێزەكان ئاگادار كرانەتەوە دەستگیریان بکەن و لەكاتی دەستگیرکردنیشیاندا نزیك نەبنەوە لێیان.
ز.ش