لە کەرکوک هێرش کرایە سەر ناوەندی هەواڵگری
خۆکوژێک لە شاری کەرکوک هێرشی کردە سەر بینای هەواڵگری عێراق لە شارەکە.
خۆکوژێک لە شاری کەرکوک هێرشی کردە سەر بینای هەواڵگری عێراق لە شارەکە.
ئەمرۆ سێشەممە لە ناوچەی (قادسیە) دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا پاشان دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە هات، جێگای باسە ئەو هێرشەی شاری کەرکوک بەئامانج گرتنی بینای هەواڵگری عێراق بوو.
بە پی زانیارییەکان ژمارەی هێرشبەرەکان دوو خۆکوژبوون، بەپی ئەو زانیارانەی دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، هەواڵگری عیراق لە کەرکوک پێشتر زانیارییان هەبووە لەسەر بە ئامانجکردنی بینای هەواڵگری لە شارەکە و هێزەکانی ئەو ناوچەیە لەئامادە باشیدابوونە بۆ بەرچدانەوە هەر هێرشێک، لە کاتی رووبەروبوونەوە لەگەل خۆکوژەکان، لە دەرگای بینای هەواڵگری خۆکوژەکان خۆیان تەقاندۆتەوە.
لە ئاکامی ئەو هێرشە خۆکوژیە پێنچ کارمەندی هەواڵگری برینداربوون بەناوەکانی:
ڕائد. سوجاد حەیدەر محەمەد، فراس حسن عەبدوڵا، موراد مزەفەر مستەفا، حوسێن عەلی مەردان.
هەروەها لە هەمان هێرشدا ژنێکی مەدەنی بریندار بوو بەناوی (رەحمە حەمادی).
جێگای باسە لەدوای روودانی ئەو هێرشە هێزە ئەمنیەکان گەمارۆی ئەو ناوچەیەیان داوە و رێگەیان نەدا دەزگاکانی ڕاگەیاند رووماڵی رووداوەکە بکە.
ز.ش