لە کەرکوک ١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران
تەندروستی کەرکوک ١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند.
تەندروستی کەرکوک ١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند.
دوای ئەوەی بەهۆی بەشداریکردن لە پرسەیەکدا لە گەرەکی حورییەی شاری کەرکوک ١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوێنێ تەندروستی کەرکوک دەستی بە هەڵمەتێکی پشکنین کرد کە هەڵمەتەکە سێ رۆژ دەخایەنێت لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا ٣٠٠٠ پشکنین ئەنجامدەدرێت، ئەم شەو بەشێک لە ئەنجامی ئەو پشکنینانە گەڕانەوە و لە ئەنجامدا ١٢ کەسی دیکە لە شاری کەرکوک تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە ئیستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شاری کەرکوک تووشی نەخۆشیەکە بوون ٦٥ کەسن ، لەو ٦٥ کەسە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسیان چاکبوونەوەتەوە، لە ئیستاشدا ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن ٣٧ کەسن.
ز.ش