لە گەرمیان چالاکوانێکی ژن دژی گۆشەگیریی مانگرتنی ڕاگەیاند
بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لەشاری کەلاری سەربەئیدارەی گەرمیان، ژنەچالاکی کورد شیماعەدنان دەستی دایە مانگرتن لەخواردن.
بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لەشاری کەلاری سەربەئیدارەی گەرمیان، ژنەچالاکی کورد شیماعەدنان دەستی دایە مانگرتن لەخواردن.
ئەمڕۆ شەیما عەدنان، چالاکوانی ژنان و دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەرئیدارەی گەرمیان، دژی گۆشەگیریی سەرئۆجالان و بۆ پشتیوانی ماگرتووانی دیکە، مانگرتن لە خواردنی بۆ ماوەی یەک مانگ راگەیاند.
شەیما عەدنان ڕایگەیاند، بۆپاڵپشتیکردن لە خەبات و بەرخۆدانی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە دەستم بە مانگرتن کردووە و وتی، " من پشتیوانی خۆم لە لەیلاگیوڤەن، ناسریاگز وهەرێم مەحموود رادەگەێنم کە لەدژی گۆشەگیری سەرئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە.
شیما عەدنان رایگەیاند کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد بڕیام داوە دەست بەمانگرتن لەخواردن بکەم . من داوا لەگەلی کورد دەکەم کە لە دژی ئەوگۆشەگیریە کە ساڵانێکە خراوەتە سەرڕێبەری گەلی کورد، چالاکییەکانیان فراوانتربکەن ، بۆئەوەی کە ڕێبەرئاپۆبەردەوام داکۆکی لەمافی ژنان کردووە."
ک-ش