لە گەرەکێکی کەرکوک ٩ تیرۆرستی داعش دەستگیرکران

لە گەرەکێکی شاری کەرکوک لە هەڵمتێکی گەران و پشکنینی هێزە ئەمنیەکان ٩تیرۆرستی بە مادەی(٤)ی تیرۆر دەستگیرکران.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوو شەممە هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکوک بە هاوکاری لیوای ٦١ی تایبەت لەگەل هەواڵگری عێراقی بەپی زانیاری هەڵمەتێکی گەران و پشکنیان لە گەرەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک ئەنجامدا.

هەڵمەتی گەران و پشکنینی هێزە ئمەمنیەکان لە بەیانی زوو تا دوای نیوەرۆ بەردەوام بوو لە ئەنجامدا ڕاگەیاندنی لیوای ٦١ی تایبەت لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی ٩ تیرۆرستی داعشی ڕاگەیاند کە بە مادەی (٤)ی تیرۆر دەستگیرکروان.

ز.ش