مەلەت: ئاکەپە بەرپرسیاری ڕووداوەکانی زیندانەکانە
موراد مەلەت سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە وان ڕایگەیاند، لە زیندانەکان زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس هەن کە هەزار و ٥٣٣ کەسیان نەخۆشن و ئاماژەی بەوەکرد، ئاکەپە بەرپرسیاری ڕووداوەکانی زیندانەکانە.
موراد مەلەت سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە وان ڕایگەیاند، لە زیندانەکان زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس هەن کە هەزار و ٥٣٣ کەسیان نەخۆشن و ئاماژەی بەوەکرد، ئاکەپە بەرپرسیاری ڕووداوەکانی زیندانەکانە.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە زیندانیە نەخۆشەکان، ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارە زیندانیەکانی بە پێی ئاسایی ئینفاز ئامادە کرد. لە ڕێگەی یاسای نوێی ئینفاز سەرۆکی مافیاکان، فڕۆشیاری مادەی هوشبەر، بکوژەکان و زۆر کەسی وەک ئەوانی ئازاد کرد.
موراد مەلەت سەرۆکی لقی وان کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە تورکیا کێشەی زیندانەکان تا ئیستاش بەردەوامە. مەلەت ئاماژەی بە ئەشکەنجە و کردەوەکانی ناو زیندانەکان کرد و وتی، "چاوەڕوان دەکرا لەم دۆخەی پەتای کۆرۆنادا ڕەحمێک بکەوێتە دڵیانەوە و کۆتایی بە ئەشکەنجە و کردەوەکانیان بهێنن. بەڵام بەداخەوە وەک لە یاسایی ئینفازدا بینرا، دەسەڵاتی سیاسیی و عەقلیەتیان وەک یەکن، بۆیە کردەوەکانیش یەکن. لەژێر ناوی یاسای ئینفاز لە تورکیا ٩٠ هەزار زیندانی ئازادکران.
بێگمان ئەنجامی ئەرێنی یاساکە هەیە. ئێمە ئەوە بە نەرێنی نابینین. بەڵام کاتێک سەرجن دەدەینە سەرئەوەی کە کێ ئازادکراوە، ئەو کاتە بە یاساکە دەڵێین، یاسای عەلادین چەکیجی. لە تورکیا یاسای هاوشێوە پێشتر ئامادەکرابوون. بە تایبەتی یاسای لێبۆردن وەک یاسای لێبۆردنی ڕەخشان ئەجەویتە. ئەمرۆش بەداخەوە لە ئەنجامی بازاڕکردنی نێوان ئاکەپە و مەهەپەدا لێبۆردنی عەلادین چەکیجی، یاسایی عەلادین چەکیجی لە بەر چاوی هەموو تورکیا لە پەرلەمانی بالای گەلی تورکیایان دەرکرد. بەم شێوەیە ٩٠ هەزار کەس سوودیان لێوەرگرت.
'لە زیدانەکان هەزار و ٥٣٣ زیندانی نەخۆش هەن'
مەلەت باسی ئەوەی کرد کە لە زیندانەکانی زیاتر لە ٢٠٠ هەزای کەس هەن و وتی، "دەسەڵات بەرپرسیاری ژیانی ٢٠٠ هەزار کەسە. ئەگەر شتێک رووبدات دەسەلاتی سیاسی بەرپرسیار دەبێت. لەبەرئەوەی ئەو کەسانە لە زینداندان. لەناو چوار دیواردان و بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان بەردەوامی بە ژیانیان دەدەن. ئێمە پێشتریش داوامان کردبوو. لە زیندانەکاندا هەزار ٥٣٣ زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندان.
داوامانکردبوو ئەو کەسانە ئازاد بکرێن. لەبەرئەوەی لە دۆخێکی نەرێنی زیندانەکاندا ژیان بەڕێوەناچێت. لە کاتێکی بەم شێوەیەدا کە نەخۆشی کاریگەری لە سەر هەموو جیدان داناوە، ئێمە چاوەڕێی ڕەحم و ویژدان دەکەین. پێویستە کەس لەبەرانبەر ئەم دۆخە بێدەنگ نەبێت."
'پێویستە هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن'
مەلەت وتی، "پێویستە داواکاری ئەو کەسانە ببینین. چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆمەڵگای تورکیا بینی هەلین و موستەفا گیانیان لەدەستدا و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی زیندانیانی تر گیانیان لەدەستنەدەن، پێویستە هەموو کەسێک دەست لەسەر ویژدانی دابنێت و بانگ لە دەسەڵاتی سیاسی بکات. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت ئەگەر کەسانی تر گیانیان لەدەست بدەن، ویژدانی کۆمەڵگا بریندار دەبێت.
بۆ ئەوەی جارێکیتر ئەو شتانە روونەدەن ئێمە داوا دەکەین یاساکە جارێکتر چاوی پێدابخشێنرێت و یاسا ئامادە بکرێن کە کاریگەری لەسەر هەموو کۆمەڵگای تورکیا بکات."
ف.ق