مەلەت: دەسەڵات ئابڕووی مرۆڤایەتی پێشێلکردووە

موراد مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ناردنەوەی تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە لە ڕێی پۆستەخانەوە بۆ خانەوادەکەی کردەوەیەکی دژی مرۆڤایەتیە و وتی، "ئایا کردەوەیەکی بەم شێوەیە لە چ ئایین، ویژدان و ئەخلاقدا قبوڵدەکرێت."

لەسەر جۆگرافیای کوردستان تا ئێستا تەرمی زۆر ڕۆڵەی کورد ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆر بوونەتەوە. دوایین جار تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە کە لە شەڕی ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ لە گردی خەلاسۆری دەرسیم شەهید بوو، دوای سێ ساڵ لە ڕێگەی پۆستەخانەوە بۆ دایکی ڕەوانەکرا. موراد مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ناڕەزایی بەرانبەر ئەو کردەوەیە دەربڕی و ڕایگەیاند، پێناسەی ناردنەوەی تەرمی کوردێک لە ڕێی پۆستەخانەوە بۆ دایکی، لە زمانی مرۆڤایەتیدا نییە و بەم کردەوەیە دەسەڵاتی فاشیست، ئابڕووی مرۆڤایەتی پێشێلکردووە.

'ئابڕووی مرۆڤایەتی پێشێلکراوە'

مەلەت ئاماژەی بەوەدا، بەم کردەوەیە دەسەڵاتی فاشیست، ئابڕووی مرۆڤایەتی پێشێلکردووە و وتی، "ئەم کردەوەیە فاشیستە بۆ مرۆڤایەتی شەرمەزاریە. لە سەرەتای دروستبوونی جیهان و تا ئەمڕۆ هیچ کردەوەیەکی بەم شێوەیەی دژی مرۆڤایەتی ڕووینەداوە. هیچ زاڵم، دیکتاتۆر و دەسەڵاتێک تەرمێکی لە ڕێگەی پۆستەخانەوە بۆ دایک و خانەوادەکەی نەناردووە. لەسەر جۆگرافیای کوردستان تا ئێستا تەرمی زۆر ڕۆڵەی کورد ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆر بوونەتەوە. تەرمەکانیان ڕووت کردووەتەوە و لە کۆڵانەکان فڕێیان داوە، تەرمیان بە پشتی ئۆتۆمبێڵی سەربازیەوە بەستووەتەوە و لەسەر زەوی ڕایانکیشاوە، لە بەرزاییدا فرێیانداونەتە خوارەوە، بە هەفتە لە کۆڵانەکان هێڵراونەتەوە، سەریان بڕیوە، پارچە پارچە کراون و هێرشی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن کراوە. ئەمجارە تەرمی عەگید ئیپەک لە ڕێگەی پۆستەخانەوە بۆ دایکی ڕەوانەکرا. پێویستە لە سەرانسەری جیهان مرۆڤە لەدژی ئەمجۆرە کردەوانە بێت. ئەم جۆرە کردەوانە نە لە ئایینە پیرۆزەکاندا، نە لە مرۆڤایەتیدا و نە لە هیچ بیردۆزیەکدا جێی خۆیان ناگرن. بەڵام لە کوردستان ئەم کردەوانە لە لایەن دەسەڵاتی فاشیتی تورک لە دژی کورد ئەنجامدەدرێت."

'چ ئەخالاق و ویژدانیک ئەمە قبوڵدەکات'

مەلەت ڕاشیگەیاند، لە جیهان هەموو کەسێک لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات دەجەنگێت و هەوڵ دەدرێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بەلام فاشیزم لە ڕۆژە سەختانەدا بەدوای حسابی جیاوازەوەیە و دوژمنایەتی خۆی بەرانبەر کورد بەردەوامی پێدەدات. مەلەت ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر لە ئیستادا قەیرانێکی ئابوری لە تورکیا هەبێت، هۆکارەکەی چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردە و شەڕی بەرانبەر گەلی کوردە و ئەم کردەوەیەش دەسەڵاتی لە مرۆڤایەتی دەرخستووە و وتی، "لە هیچ دەڤەرێکی جیهان و لە سەر زەوی کردەوەیەکی بەم شێوەیە ڕووینەداوە. تەرمی منداڵێک بە پۆستەخانە بۆ دایکی بنێردرێتەوە، ئایا لە چ ئایین و ویژدان و ئەخلاقێکدا هەیە. پێناسەی ئەم کردەوەیە لە زمانی مرۆڤایەتیدا نییە. بانگەوازیم بۆ هەموو کەسانی دیموکرات، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و کەسانی ئاشتیخواز ئەمەیە، لەدژی کردەوەکانی دژە مرۆیی یەکبگرن و لەدژی فاشیزم ئاشتیەکی ئابڕوومەندانە بەدیبهێنن. بە تەنها ئاشتیەکی ئابڕوومەندانە دەتوانێت ڕێگا لە فاشیزم بگرێت."

ف.ق