نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی ئاڤاشین کرد
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی چالاکی ٢٣ی نیسان کە لە گەڤەر ئەنجامدرا، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی ئاڤاشین کرد.
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی چالاکی ٢٣ی نیسان کە لە گەڤەر ئەنجامدرا، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی ئاڤاشین کرد.
فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، لە ٢٣ی نیساندا لەدژی هێزەکانی دوژمن لە گردی شەهید دەرمانی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە. لە چالاکیەکەدا هێزەکانمان وەک هەورەتریشقە چوونە ناو سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن و دوژمن سەری سوڕماوە. هێزەکانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو چالاکیان ئەنجامداوە و چەکی دوژمنیان بەدەستهێناوە و بێ زیان گەڕاونەتەوە بۆ بارەگاکانیان. دوژمن بەهۆی ئەو گورزە گەورەیە سەنگەر و بارەگاکانی بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون.
ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانان دەکەین کە لەو چالاکیەدا بەشداریان کردووە و لەسەر هێڵی گەریلای مۆدێرن و سەردەمی نوێ چالاکیەکەیان ئەنجامداوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە جارێکیتر سڵاو لە هەموو هیزەکانمان لە ئەیالەتەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
ف.ق