هاوسەرۆک شارەوانیى دەبەپە لە سەمسوور زیندانیکرا
حوسێن یوکا هاوسەرۆک شارەوانیى شارۆچکەى کۆمور لە پارێزگاى سەمسوور لە دواى دەستگیرکردنى، بڕیارى زیندانیکردنى بۆ دەرچوو و زیندانیکرا.
حوسێن یوکا هاوسەرۆک شارەوانیى شارۆچکەى کۆمور لە پارێزگاى سەمسوور لە دواى دەستگیرکردنى، بڕیارى زیندانیکردنى بۆ دەرچوو و زیندانیکرا.
لە شارۆچکەى کۆمور لە پارێزگاى سەمسوور (ئادیامان) لە دواى هێرشێک، کە ٤ سەربازى سوپاى تورکی تیادا کوژرا، چەکدارەکانى دەوڵەتى تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی حوسێن یوکا ئەندامى دەبەپە و هاوسەرۆک شارەوانیى کۆمور و دەستگیریان کرد.
هەروەها محەمەد ئۆزدەمیر هاوسەرۆکى هەدەپە لە ناوچەى گەرگەرێ و حەسەن تونچ لەگەڵ حوسێن یوکا دەستگیرکران.
یوکا، ئۆزدەمیر و تونچ لە دواى دەستگیرکردنیان، بڕیارى زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و رەوانەى زیندانى سەمسوریان کردن.
ر.م