هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٨ له كات و شوێنی جیاواز شه‌هید بوون و به ڕێزه‌وه یادی كردنه‌وه.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٨ له كات و شوێنی جیاواز شه‌هید بوون و به ڕێزه‌وه یادی كردنه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلا كه ساڵی ٢٠١٨ له كات و شوێنی جیاواز شه‌هید بوون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ساڵی ٢٠١٨ له دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له سه‌رانسه‌ری كوردستان بووه ساڵێكی گرنگی به‌رخۆدان. له دژی ئه‌و داگیركارییه‌ی ده‌یه‌ویست بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ده‌موده‌ست له‌ناوببات، گه‌نجانی كوردستان به قاره‌مانه‌تییه‌كی گه‌وره داستانی به‌رخۆدانیان نووسی و ڕێگه‌یان به فاشیزم نه‌دا. تێكۆشین، قاره‌مانه‌تی و فیداكاریی بێ وێنه كه له‌و ڕێیه‌دا پیشان دران، له دڵ و مێشكی گه‌له‌كه‌ماندا جێ ده‌گرن. ڕۆڵه‌قاره‌مانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ر ده‌ژین.
له‌م تێكۆشانه‌ی به‌رخۆداندا، هه‌ڤاڵانمان عادل، جوودی، كه‌مال، كوورتای، ڕزگار و زانین له كاتی جیاوازی ساڵی ٢٠١٨ له ناوچه جیاجیاكان شه‌هید بوون. ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر ٦ هاوڕێكه‌مان به ئامانجی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كوردستان كه‌وتنه سه‌ر ڕێی شۆڕش و له‌م ڕێیه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له باكووری كوردستان تۆڵه له دوژمن بكه‌نه‌وه ده‌ستیان به تێكۆشان كرد. ئه‌م هاوڕێ هێژایانه‌مان له به‌رزترین ئاستدا له‌وه تێگه‌یشتن كه بۆ ئازادی پێویستی به قوربانیدانی گه‌وره و فیداكاری هه‌یه. له‌نێو تێكۆشانی خۆیاندا هه‌میشه هه‌وڵیان دا ببنه هاوڕێی ڕاستی ڕێبه‌ر ئاپۆ. به‌م شێوه‌یه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستان. ئێمه جارێكی دیكه به‌ڕێزداری یادی ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه جوانترین نموونه‌ی قاره‌مانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه له‌گه‌ڵ تێكۆشانی په‌كه‌كه له‌دایكبوون و گه‌وره بوون. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای ئازادیی شه‌هیدانمان بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن. له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده هێژاكانمان سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: عادل زیلان
ناو و پاشناو: عوسمان ئیشله‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: ئاكگول - سابری
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - ئاگری
ناسناو: جوودی ئاشكیتا
ناو و پاشناو: سه‌رهات ئایجل
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: هه‌نار - له‌زگین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ - وان
ناسناو: كه‌مال باگۆك
ناو و پاشناو: لوقمان گه‌نچ
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: ڕائیفه - نووره‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ - شرنا‌خ
ناسناو: كوورتای سیپیریز
ناو و پاشناو: ئوومووت مه‌ڤدووت
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: ڤاهیده - هه‌مزه
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨ - جۆله‌مێرگ
ناسناو: ڕزگار بێگری
ناو و پاشناو: شابان كاراگوله
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: شه‌ریفه - عوسمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨ - قه‌رس
ناسناو: زانین ڕوبار
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئیبراهیم عوسمان
شوێنی له‌دایكبوون: لوبنان
ناوی دایك و باوك: ڕه‌ندا - ئیبڕاهیم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠ی ئاداری ٢٠١٨ - گابار
s.m