هه‌په‌گه‌: هه‌ڤاڵ مه‌دیا و عاكیف دوای شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌ شه‌هید بوون

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین مه‌دیا ماوا و گه‌ریلا عاكیف برووسك له‌ ناوچه‌ی باگۆك شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین مه‌دیا ماوا (ئامینه‌ كایا) و گه‌ریلا عاكیف برووسك (مه‌حموود ئۆزده‌میر) له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ی ئه‌یلوول\٨ی ڕه‌زبه‌ر له‌ ناوچه‌ی باگۆك پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه‌ له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك، شه‌هید بوون.

ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه‌:

له‌ ٢٧ی ئه‌یلوول\٥ی ڕه‌زبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی بادب-ی ناوچه‌ی باگۆك-ی مێردین به‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنێك كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌ ٣٠ی ئه‌یلوول\٨ی ڕه‌زبه‌ر-دا به‌ كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كردووه. له‌ دوای بۆمبارانه‌كه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی داگیركه‌ر و گه‌ریلاكانی ئێمه‌دا شه‌ڕ ڕوویداوه‌. له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین مه‌دیا ماوا و هه‌ڤاڵ عاكیف برووسك شه‌هید بوون.

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه‌:

ناسناو: مه‌دیا ماوا
ناو و ناسناو: ئه‌مینه‌ كایا
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: فاتمه‌ - حاجی مووسا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: مێردین - ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٨ی ڕه‌زبه‌ر

 

ناسناو: عاكیف برووسك
ناو و پاشناو: مه‌حموود ئۆزده‌میر
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: زوبه‌یده‌ - محه‌مه‌د
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: مێردین - ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٨ی ڕه‌زبه‌ر

s.m