هونەرمەند و رۆشنبیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان: رێگا بە شەڕی ناوخۆ نەدەن

هونەرمەند و رۆشنبیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی لە بارەی بارودۆخی وەرتێوە راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە، جەختشیان کردەوە کە نابێت رێگا بە دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی بدرێت.

لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا باس لەوە کراوە، ئەگەر ئەو ئاڵۆزی و گرژیانەی لە زینی وەرتێ دروست بوون، بە زووترین کات رێگری لێنەکرێت و زمانی گۆتۆبێژ بەکار نەهێنرێت و کێشەکان چارەسەر نەکرێن، گەلی کورد لە ناوچەکە زیانێکی زۆری بەر دەکەوێت و جەماوەری کوردستان بێ هیوا دەبێت لە پارتە سیاسیەکان و ئیدی بڕوایان پێناکات و هاوکات وڵاتانی دۆستی کوردیش، سارد دەبنەوە لە پشتیوانیان بۆ دۆزی گەلی کورد.

هاوکات لە راگەیێندراوەکەدا تیشک خرایە سەر رۆڵی دەزگاکانی راگەیاندن و بەم شێوەیە باسی لێوە کرا:"راگەیاندنی کوردی دەتوانێت لە نێوان لایەنەکاندا دەرفەتی دەستپێکردنی دیالۆگ بخوڵقێنێت. هاوکات بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی بەرپرسان و دەزگاکانی راگەیاندن کرد کە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە.

لە کۆتایی راگەێندراوەکەشدا داوا لە رای گشتیی کورد، لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرا، کە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و کۆتاییهاتنی ئاڵۆزی و گرژیەکانی زینی وەرتێ بکەونە جموجوڵ و هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەر.

ئەو کەسانەی راگەیێندراوەکەیان ئیمزا کردووە بریتین لە:

فەرزانە جەلالی

فاتیمە کەریمی

رەحمان جوانمەردی

خەلیل پێشنەماز

مەسعود فەتحی

جەهانگیر عبدولایی

ئارام مەلەک شاه

تەییب تاهیر

ئیلهام جیهانگەرد

هەردەوێل کاکەیی

ئەحمەد زینی وەند

نەجمەدین غولامی

ئەحمەد بازگر

کاڵێ ئاتەش

رەشاد مستەفا سولتانی

عبدولا مستەفا سولتانی

کامەران مەتین

عباس وەلی

برزو ئەلیاس

ئالان حەسەن نیا

رەحیم سرخی

گوڵرۆح قوبادی

کەمال سلێمانی

عەلی مەحمود

زاهیر جەمبەلی

ئیحسان حەقیقی نەژاد

ز.ش