هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سنووری بانە هێزەکانی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کوڵبەرێک بریندار بووە.

ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووریی سەیرانبەندی بانە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە، بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٥ ساڵی بە ناوی ئیدریس بارزان خەڵکی پیرانشار بریندار بووە.

به‌پێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له ماوەی کەمتر لە مانگێکدا پێنج كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسەوانی سنووری ئێران له‌ ناوچه‌ سنوورییەکانی سه‌رده‌شت، نه‌وسوود و بانه‌ بریندار بوون.

ف.ق