ئۆرهان بۆتان گەریلای هەپەگە باسی خۆڕاگری هەر دوو گەریلای شەهید وڵات ئاگری و شۆڕشگێر شەمسەی کرد کە لە جەنگی حەفتانیندا شەهید بوون.
وڵات ئاگری و شۆڕشگێر شەمسە هەر دوو گەریلای هەپەگە لە ٣٠ی حوزەیراندا لە حەفتانین دوای خۆڕاگریەکی گەورە شەهید بوون. ئۆرهان بۆتان گەریلای هەپەگە لە بارەی خۆڕاگری ئەو دوو شەهیدە وتی:"شان بە شانی شەهید شۆڕگێر شەمسە لە شەنگال بۆ رزگاری کۆمەڵگای ئێزیدی شەڕمان کرد. هەروەها لەگەڵ شەهید وڵات ئاگریش لە جەنگی خانتوردا شان بە شانی یەکتری شەرمان کرد. هەرچەند باسی خۆڕاگریان بکەم، هەرکەمە. دوژمن کە نەیتوانی هێزی سەربازی خۆی لە خانتور جێگری بکات و تەنگەتاو بوو، لە سایەی خۆڕاگری ئەواندا بوو."
'گەریلا شۆڕشگێر شەمسە لە شەنگال خۆڕاگریەکی قارەمانانەی کرد'
بۆتان رایگەیاند، گەریلا شۆڕشگێر شەمسە لە شەنگال خۆڕاگریەکی بێوێنەی کرد و وتی:"هەڤاڵ وڵاتم لە خۆڕاگری خانتوردا ناسی. ناسینی من لەگەڵ ئەوان لە خۆڕاگریەکدا دروست بوو کە شان بە شانی یەکدی شەڕمان کرد. خۆڕاگری و هەڵوێستیان لە دژی یەکەمین ئۆپڕاسیۆنەوە، کاریگەریەکی گەورەی لەسەر هەموو کەسێک دروست کرد. بەتایبەت ئەو خۆڕاگری و بەرپەرچدانەوەی کە نەیانهێشت دوژمن لە خانتور هێزی سەربازی جێگیر بکات. وەکو چۆن رۆحیان کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروست کرد، هەمان کاریگەریشی لەسەر من دروست کرد. دوژمن بە تەکنیکی گەورەوە هێرشی دەکرد، بەڵام لە تەکنیک گەورەتر هەڵوێستێک و هێزێکی گەورەی شەڕ هەبوو. ئەوەش خۆڕاگری رۆحی هەڤاڵ شۆڕشگێر و هەڤاڵ وڵات بوو. هەڤاڵ وڵات لە ئەدەنە گەورە بوو. کاتێک بیستبووی گەریلا بۆ رزگاریی کوردانی ئێزیدی رووی لە شەنگال کردووە، ئەویش خۆی نەگرتبوو و هاتبوو. سەرەتا ئەوم لە وێ ناسی. خۆڕاگریەکی بێوێنەی کرد. لەگەڵ هەڤاڵ وڵات چووین بۆ چالاکی و لە چالاکیەکەدا رۆڵێکی کاریگەری بینی، لە گەڕانەوەدا شەهید بوو."
'خانتور بە پێشەنگایەتی شەهید وڵات خۆڕاگری کرد'
یەکێکی دیکە لەو گەریلایانەی جێدەستی دیار بوو لە خۆڕاگریی حەفتانیندا، شەهید وڵات دێرک بوو. گەریلا ئۆرهان بۆتان لە بارەی شەهید وڵات دەڵێت:" جارێکی تر ئەوە سەلمێنرا کە لە کەسایەتی هەڤاڵ وڵاتدا، مرۆڤ تا چی ئاستێک لە تەکنیک گەورەتریە."
ئۆرهان رایگەیاند، شەهید وڵات دێرک ماوەیەکی کەم بوو کە هاتبوون بۆ ناوچەکە، لە جۆش و خرۆشی ئەوەدا بوون کە لە جەنگی حەفتانیندا جێدەگرن و وتی:"لە خانتور هەڤاڵان بە پێشەنگایەتی ئەو، خۆڕاگریان کرد. هەڤاڵ وڵات فەرماندەیەکی هەمەلایەنە بوو. جۆش و خرۆشی ناو دڵی، لە روویدا ئاشکرا بوو. هەمیشە پێشەنگ بوو بۆ هەڤاڵانی و بەردەوام مۆڕاڵی پێدەبەخشین. یەک لایەنە بیری نەدەکردەوە، تەنانەت لە کاتی دڵخۆشیەکانیشدا ئەوەی یەکەم جار گۆرانی دەوت ئەو بوو، یەکەم کەس کە هەڵدەستا بۆ هەڵپەڕکێ و هەڤاڵانی هەڵدەستاند بۆ هەڵپەڕکێش هەر ئەو بوو، کەسێکی زیندوو بوو. ئەویش هەر وەکوە هەڤاڵ شۆڕشگێر لە رێکخستنەکانی گەنجاندا بوو، دواتر بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. تایبەتمەندیەکانیان لە یەک دەچوون، هەر دووکیان دوو هاوڕێی لێهاتوو بوون. بۆیە چالاکیەکەیان سەرکەوتوو بوو. لەبەر ئەوەی یەکتریان دەناسی، هاوئاهەنگیان بەهێز بوو، زوو دەکەوتنە جموجوڵەوە.
ئەو پێشەنگی و رۆڵەی لە خانتور بینیان، گەورە بوو. هەردوو هاوڕێمان ئەم تایبەتمەندیەیان تێدا بوو. ئێمە لە قۆناغێکداین کە دووبارە مێژوو و خۆڕاگری جەنگی حەفتانین سەرلە نوێ دەنووسرێتەوە، ئەوانەی پێشەنگایەتی ئەمەش دەکەن شەهید شۆڕشگێر و شەهید وڵاتن. تا ئەو رۆژەی تۆڵەیان نەکەینەوە، شەڕی ئێمەش بەردەوام دەبیت، دەبێت دوژمن ئەوە بزانێت کە خوێنیان لە سەر زەوی نامێنێت."
ز.ش