هەپەگە: سەربازێک کوژرا و شۆفڵێک تێکشکێنرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیی هێزەکانیاندا لە حەفتانین سەربازێکی تورک کوژراوە و شۆفڵێکیش تێکشکێنراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیی هێزەکانیاندا لە حەفتانین سەربازێکی تورک کوژراوە و شۆفڵێکیش تێکشکێنراوە.
هەپەگە لەبارەی چالاکیەیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی مەتینای هەرێمی پاراستنی میدیا بەردەوامە، ٢٣ی نیسان کاتژمێر ١٤:٤٠ هێزەکانمان لەدژی سوپای دەوڵەتی تورک لەنێوان ناوچەی دەریێ داوەتیێ و دەڤەری شەهید شێخمووس چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا شۆفڵێکی داگیرکەران تێکشکێنرا و سەربازێک کوژرا. یەکینەکانمان بە بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان."
ف.ق