هەپەگە: لە حەفتانین داگیرکەرێک سزا درا
لە ٢ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کە لە گردی کاتۆ سۆلێ جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە داگیرکەرێک سزا درا.
لە ٢ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کە لە گردی کاتۆ سۆلێ جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە داگیرکەرێک سزا درا.
لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێدا هاتووە:
"لە بەرواری ١ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەک هێزەکانمان بە چەکی سووک لە دژی قەرەقۆلی گرێ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا و گورزیش لە چەکێکی جۆری A4 درا.
هێزەکانمان لە ٢ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بەکتوریای هەرێمی حەفتانینیش لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی کاتۆ سولێ جێگیر ببوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزا درا."
ز.ش