هەپەگە: ٧ سەرباز سزا دران و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیش لەناوبرا

لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا لە سێرت و حەفتانین ٧ سەربازی سویای داگیرکەری تورک سزا دران و هاوکات ئۆتۆمبیلێکی سەربازیش لەناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە ٢١ ئەیلول کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی بەکتوریا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک کە لە گردی شەهید شیلان جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجام. لەو چالاکیەدا سەربازێکی داگیرکەری تورک سزا درا.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیڕی شەهید میدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەردا لە ناوچەی دحێی شاری سێرت، لە نێوان گوندەکانی گیڤەر و بوزکرا یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان بۆ ماوەیەک خستە ژێر چاودێری خۆیان و دواتر ئێوارەی ٢٠ی ئەیلول چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ئوتومبیلێکی دوژمن بە تەواوەتی لەناو برا و ٦ سەربازی داگیرکەری تورکیش سزا دران. ئەم چالاکیە کاریگەرە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بۆتان ئەنجامدرا.

سوپای داگیرکەری تورک لە ١٩ی ئەیلولدا لە گوندەکانی تاجێ، ترۆلای خواروو، ترولای سەروو و کووچەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکەری کرد. ئەو ئۆپڕاسیۆنە شەوی ٢١ی ئەیلول بە بێئەنجام کۆتایی پێهات.

ناسنامەی ٢ گەریلا کە لە بەستا شەهید بوون، ئاشکرا کرا

دوای نیوەڕۆی رۆژی ١٤ی ئەیلول فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی گیڤارایان لە هەرێمی بەستای شاری شرنەخ بوردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکەدا دوو لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی لالەش و زەردەشت شەهید بوون. زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: لالەش کۆچەر

ناوی تەواو: هۆگر محمد

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و ناوی باوک: ساباح – زەیدین

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئەیلول ٢٠٢٠ – بەستا

 ***

نازناو:زەردەشت رێبەر

ناوی تەواو:سەیدخان ئاکجان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و ناوی باوک: وەسیلە-راکیب

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئەیلول ٢٠٢٠ – بەستا

هاوڕێکانمان لالەش و زەردەشت لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزی کوردستاندا لەدایک بوون و لە ژێر کاریگەری تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکە گەورە بوون. لە دژی کردەوەکانی دوورخستن و پارچەکردنی گەلی کورد کە دەوڵەتی داگیرکەر چەندین ساڵە پەیرەوی دەکات، گەلی کورد بە فەلسەفەیەکی قوڵ و ئایدۆلۆجیی بەهێزی رێبەری گەلی کورد رێبەر ئاپۆ لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی تێکۆشانێکی بێوێنەیان بۆ ئازادی بەڕێوە دەبات.

هاوڕکانمان لالەش و زەردەشتیش وەکو رۆڵە هێژاکانی گەلی بە شکۆی کورد، بۆ ئەوەی کۆتایی بە داگیرکەری بهێنن و ئازادیی گەلی کورد مسۆگەر بکەن، بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

هەڤاڵە شەهیدە قارەمانەکانمان کە بەرپرسیارێتی لەدایکبوونی هیوای ئازادیی کۆمەڵگاییەک و گەورەکردنی ئەو هیوایەیان گرتە ئەستۆی خۆیان و هەر بستێکی خاکی کوردستانیان بە خوێنی خۆیان ئاو داوە و ئەوەیان بۆ هەموو کەسێک ئاشکرا کردووە کە تا چی ئاستێک پیرۆز و بەنرخە. هاوڕێکانمان لالەش و زەردەشتیش بە هەڵوێستە رەنجدەر و میلیتانیەکەیانەوە، خاوەنداریان لە قارەمانێتی و میراتی ئەوان کرد و هەمیشە گەیشتوونەتە سەرفرازی و سەرکەوتنی گەورەیان لەگەڵ خۆیان هێناوە. هەمیشە ئەوەیان خستووەتە بەرچاوی خۆیان کە ورد و قوڵ ببنەوە لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و بۆ ئەوەی پێویستیەکانی گەریلای سەرفراز و پرۆفیشناڵی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک جێبەجێ بکەن، رەنجێکی گەورەیان داوە و لەم چوارچێوەیەدا روویان لە باکوری کوردستان کرد و لە بۆتان هەوڵیاندا هێڵی گەریلایەتی سەردەمی نوێ جێگیر بکەن. بە جۆش و خرۆشێکی گەورە لە زێدی عەگید و دەلالەکان، لە ناوچەی بەستای سەر بە بۆتان خۆڕاگریەکی بێوێنەیان پیشاندا و چوونە ریزی کاروانی نەمرانەوە. هەردوو هەڤاڵمان لالەش و زەردەشت بە تێکۆشان و ئیرادەی پۆڵایینیان، هەردەم وەکو قارەمانە نەمرەکانی کوردستان، یادیان دەکرێتەوە.

هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکان بەم شێوەیەیە:

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک و ٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٥٠ خولەک گوندی گوزێی سەر بە هەرێمی گارە بوردومان کرا.

١٩ و ٢٠ی ئەیلول گوندی ئەردوێلی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین بوردومان کرا. ٢١ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٠٠ گۆڕەپانی مەرڤانۆسی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر ١٨:٤٠ خولەکیش گۆڕەپانی شەهید دیرەن بوردومان کران."

ز.ش