٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگ قەدەغە کرا

پارێزگارى دەوڵەتى تورکیا لە جۆلەمێڕگ ٣٠ ناوچەى پارێزگاکەى بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە هاووڵاتییان قەدەغەکرد.

پارێزگارى دەوڵەتى تورکیا لە جۆلەمێرگ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و بەپێى راگەیاندراوەکە، ٣٠ ناوچەى ئەو پارێزگایەى لە هاووڵاتییان قەدەغەکردووە.

لە راگەیاندراوی پارێزگاری تورکیا لە جۆلەمێرگدا هاتووە، ٣٠ ناوچە لە ناوەندى جۆلەمێرگ، لە چەلێ، شەمزینان و گەڤەر لە رۆژی ٢٢ى ئابی ٢٠١٨ەوە و تاوەکو ٥ى ئەیلولی ٢٠١٨ کراون بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" و لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە قەدەغە دەکرێت.

ر.م