پارت و رێکخستنە کوردستانیەکان: گەمارۆی سەر مەخمور هەڵبگرن

پارت و رێکخستنە کوردستانیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بارەی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور نامەیەکیان ئاڕاستەی بەرپرسانی حکومەتی باشوری کوردستان کرد.

نامەکە کە ئاڕاستەی بەرپرس و بەڕێوەبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، رادەستی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرلین کراوە.

'بارودۆخی ١٢ هەزار کوردستانیانی مەخمور نالەبارە'

دەقی نامەکە بەم شێوەیەیە:

"ئەم نامە و پەیامەمان بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گشت بەرپرس و بەڕێوەبەرانی هەرێمی کوردستانە. وەکو ئێوەش لە نزیکەوە ئاگادارن، ماوەیەکی زۆرە کەمپی پەنابەرانی مەخمور خراوەتە ژێر گەمارۆی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە. ئێوە و تەواوی گەلی کورد دەزانن کە نزیکەی ١٢ هەزار کوردستانی لەو کەمپە نیشتەجێن و لە بارودۆخێکی خراپ و نالەباردان.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەکو چۆن ئەم ڤایرۆسە بووەتە بەڵای سەری گشت جیهان، بە هەمان شێوە بووە بە بەڵا و مەترسی بۆ سەر گەلەکەمان. بێگومان ئەم مەترسیە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور زۆر زیاترە. چونکە ئەو بارودۆخەی ئەوانی تێدا دەژین، لە خۆیدا مەترسیەکی گەورەیە لەسەر تەندروستیان. ژیانیان بە تەواوەتی لە ژێر مەترسیدایە.

'گەمارۆکە دەبێت بە زووترین کات هەڵبگیرێت'

ئێمە بە ناوی هەموو ئەو کەسایەت و پارت و رێکخراوە کوردستانیانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە، داوا دەکەین بە زووترین کات ئەو گەمارۆیە هەڵبگیرێت.

پێویست ناکات باس لەوە بکەین کە گەلەکەمان لەوێ هەموویان کوردستانین و زۆربەیان ژن و منداڵن، چونکە ئێوە خۆتان هەموویان دەناسن.

ئەم بڕیاری گۆمارۆدانە بە شایەنی ئێوە نابینین. ئێوە لەم بابەتە و لەم هەڵوێستە بە گەورەتر دەبینین. چونکە بەرپرسیارێتیتان، نەک لە سەر ئاستی هەرێم، بەڵکو لە ئاستی کوردستاندا دەبینین.

هەڵوێستمان لە بەرامبەر ئەم بابەتە، هاوکاتە لەگەڵ پێوانەی هەڵوێستەکەمان لە بەرامبەر یەکێتی نەتەوەیی.

ئەم گەمارۆدانە لە کەسایەتی ئێوە ناوەشێتەوە، بۆیە لەو بڕوایەداین کە ئەم داوایەمان بە گرنگ ببینن و بە زووترین کات ئەو گەمارۆیە هەڵبگرن.

بڕوای تەواومان پێتانە و چاوەڕێی وڵامی ئەڕێنیتان لێدەکەین و سووربوونی خۆشمان لەسەر ئەم داواکاریە رادەگەیێنین. لەگەڵ ناردنی سڵاو و رێزمان، چاوەڕێ وڵامێکی ئەرێنیتان لێدەکەین.

ئەو پارت و رێکخستنانەی ئیمزایان لەسەر ئەم نامەیە کردووە بریتین لە:

یەکێتی نشتیمانی کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ئەوروپا

بزوتنەوەی ژنانی کوردستان-ئەوروپا

پارتی شیوعی کوردستان – باشور

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان – باشور

پارتی ئازادی و دیمۆکراسی ئێزیدیەکان

بزوتنەوەی ئازادی

پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک –پەیەدە

پارتی دیمۆکراتی کوردی سوریا - P.D.K.S

پارتی چەپی کورد لە سوریا

بزوتنەوەی نوێخوازی کوردستانی-سوری

پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا- ئەلپارتی

پارتی دیمۆکراتی پێشوەڕووی کورد لە سوریا

پارتی چەپی دیمۆکراتی کورد لە سوریا

پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا- PYDKS

پارتی رێکەوتنی کورد لە سوریا

پارتی چاکسازی کورد لە سوریا

پارتی سەوزی کوردستانی لە سوریا

پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە سوریا

پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا

پارتی ئیسلامی کوردستان – PIK

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان - KKP

بزوتنەوەی کاوا

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان –پژاک

یەکێتی شۆڕشگێری کوردستان

کۆمەڵگای دیمۆکرات و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان – کۆدار

کۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پلاتفۆرمی هۆرام

پلاتفۆرمی زاگرۆس

پلاتفۆرمی یارسان

یاری کورد

Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V

فیدراسیۆنی عەلەویەکانی کوردستان

فیدراسیۆنی کۆمەڵانی ئێزیدی

Kurdische Zentrum Berlin

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان

ئینستیتوی کوردی – ئەلمانیا

ئینستیتوی کوردی –بروکسەل

ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

یەکێتی ئێزیدیەکانی سوری

Kurdisch Gemeinde Brandenburg - Berlin

Dachverband der Êzidischen Frauenräte

DKF (Deutsch-Kurdisches Forum) e.V Dresden

کۆنگرەی گەلی میزۆپوتامیا

پارتی ئازادی میزوپوتامیا

Kurdistan Human Rights Association."

ز.ش