پێنجوێنی: تورکیا بەنیازە دەست بەسەرباشووردا بگرێت

موحەمەد ئەمین پێنجوێنی:وەڵاتانی داگیرکەری کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ڕیکەوتنیکی شارەوەیان ئەنجام داوە بۆهێرش کردنە سەرکوردستان و ناو بردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، سەر کردایەتی ئەو پلانەو هێرشانە تورکیا و ئاکەپەیە"

 

دەربارەی هێرش داگیر کارایەنەی دوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان ناوچەی برادۆست و مەترسیەکانی ئەو هێرشە، سیاسەتمەداری کورد موحەمەد ئەمین پێجنجوێنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دووا، پێنجوێنی ئاماژەی بەوە کرد کە  لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو گەلی کورد توانیویانە چەن هەنگاوی گرنگ ببڕنو پێشکەوتنی بەرچاو لە ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستان هاتە ئاراوە، و بەتایبەتی لە باکووری کوردستان لە سەردەمی قۆناغی ئاشتی هەنگاوی گرنگ لە بواری سیاسی لە کوردستانی تورکیا نرا، وە هەروەها لە رۆژا ئاوای کوردستانیش کوردان چەند کانتۆنیکیان دروستکرد وسیستەتمی فێدڕاڵی باکووری سووریان ڕاگیاند، هەروەها لە باشوری کوردستانیش لەدوای ساڵانی ١٩٩١ بۆەتە خاوەن قەوارەو هەرمێک، ئەم پێشکەوتن و دەستکەوتانە هەرچواردەوڵەتی داگیری کەری کوردستانی شپرزە کرد،  بۆیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو کەوتوونە پەیوندی لە لە ناوخۆیان بۆ تیکدان و بچووکردنەوە دەستکەوتەکانی گەلی کورد.

هەروها پێنجوێنی وتێشی، لە ئەنجامی ئەو پویوندەیە سێخوریەی کە دروست بوولە نیوان هەر چوار دەوڵەتی تورکیا، سووریا، ئیران و عێراق  گەیشتونەتە ڕیکەوتنیک شارەوە کە بەهاوبەشی کاربەکەنبۆ لەبار بردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد.  

هەروها پینجوینی باسی لە دەرئانجامەکانی ئەو ڕیکەوتنە کرد و وتی: ئەو هیرشە کە لەسەر کەرکووک، عەفرین، ئیستاش ناوچەی خواکورک وبرادۆست  کراوە لەچوارچیوەی ئەو ڕیکەوتنەیە، وە سەرکێشی ئەو ڕیەکوتنە دژی بە گەلی کوردە  دەوڵەتی تورکیا و ئاک پارتییە.

لەبەردەوامی قسەکانی ناو براو وتێشی: دەوڵەتانی داگیرکەر وە بەتایەبەتێش تورکیا  دوای ئەوەی لە بواری سیاسی ئابوری لە باشوری کوردستان خۆیان داسەپاند ، ئیستا دەستیان کردوە بە هێرشی سەربازی لەسەر باشووری کوردستان ئامانجی ئەو پیلانەش داگیر کردنی باشووری کوردستانە