پەرلەمانی عێراق هێرشە ئاسمانیەکەی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر مەخمور شەرمەزار دەکات

حەسەن کەعبی جێگیر یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموری شەرمەزار کرد.

فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای نێوەرۆی ئەمرۆ بۆردومانی کەمپی مەخموریان کرد و لە ئەنجامدا سێ هاولاتی مەدەنی دانیشتووی کەمپەکە شەهید بوون.

لەم بارەیەوە حەسەن كەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لێدوانێکی بڵاو کردەوە و هێڕشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخمووری شەرمەزار کرد و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش کرد، لەبەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی تورکیا رێوشوێنی جدی بگرنە بەر بۆ پاراستنی سەروەی خاکی عێراق.

هاوکات هەر ئەمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەند ناوچەیەکی دیکەیان لە لە باشوری کوردستان بۆردومان کرد و زەرەر و زیانێکی زۆری مادیان لە گوندنشینان و خەڵکی ناوچەکە داوە، بە تایبەتی لە دەڤەری زینی وەرتی، بەڵام لە ئاستی ئەو هێرشانە هەریەک لە سەرۆکایەتی حکومەت، هەرێم و پەرلمانی کوردستان بێدەنگن، هێچ هەڵوێستێکی هاوشێوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقیان لێ نە بێنراوە.

ز.ش