کچێكی مێرمنداڵ لە پارێزگای ئیلام-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢ی ئادا/١١ی ڕەشەممە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی دەشتی عەباس-ی دێهلوڕان-ی سەربەپارێزگەی ئیلام-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان، کچێكی تەمەن ١٥ ساڵان کوژرا.

موجتەبا مەهدیان جێگری فەرماندەیی هێزە نیزامییەکانی دیهلۆڕان بە میدیا دەولەتییەکانی ڕژیمی ئێرانی راگەیاندووە کە کچێک لە کۆچەرەکانی ناوچەی دەشتی عەباس چووەتە سەرمین و بە هۆیەوە کوژراوە.

دەوترێت ئەوە مینە لەپاشماوەی شەڕی نێوان ئێرن وعێراقدا ماوەتەوە.

شایانی باسە نزیک بە ٤٢هەزارکم دووجا لە ناوچەکانی ئێران لەمین وتەقەمەنییەکانی سەردەمی شەڕی ٨ساڵەی ئێران وعێراق پاک نەکراوەتەوە.

لەم ماوەیەدا ڕژیمی ئێران هیچ هەنگاویکی ئەوتۆی بۆخاوێنکردنەوەی ناوچە مین ڕێژکراوەکان هەڵ نەگرتووە و ئیستاش بۆ پێشگرتن لەچالاکی پارتە کوردەکانی دژبەری خۆی دەستی کردووە بە دانانی مین لەسەرسنوورەکان.

ک-ش