کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هێرشی تورکیای بۆ سەر کامپی مەخمور ئیدانە کرد
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر کامپی مەخمور کرد.

دەقی راگەیاندراوەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە له مەحکوم کردنی هێرشی تورکیا بۆ کەمپی پەنابەران له مەخمور
پاشنیوەرۆی رۆژی 27ی خاكەلێوە، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا كەمپی پەنابەرانی مەخموریان لە رۆژئاوای شاری هەولێر بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە سێ ژن لە دانیشتوانی ئەم كەمپە گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
ساڵانێكی زۆرە خاكی باشوری كوردستان لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانو تۆپخانەكانی سوپای توركیاو كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێتە ئامانجو بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی و مادییان بە خەڵكی ناوچەكە گەیاندوە. بۆردومانی كەمپی مەخمور دوا نمونەی ئەم دەستدرێژییانەیە كە لەلایەن سوپای توركیا دەكرێتەسەر خاكی باشوری كوردستان.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وێڕای دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ دانیشتوانی مەخمورو ناوچەكەو هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، بۆردومانی كەمپی پەنابەرانی مەخمور و دەستدرێژی حكومەتی توركیا بۆ سەرخاكی باشوری كوردستان بەهەر بیانوییەك مەحكوم دەكاتو داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستانو حكومەتی عێراق دەكات بە گرتنەبەری رێكارە نێودەوڵەتییەكان هەوڵبدەن بەر بە پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی توركیا بگرێت.
ژ.ت