کەجەکە: پیرۆزبایی لە چالاکیەکانی گەریلا و سڵاومان ئاڕاستەی بەرخۆدانەکان دەکەین

کەجەکە رایگەیاند، گەریلا گورزی گەورە لە هێزەکانی فاشیستی قڕکەر دەدەن و ئاماژەی بەوەدا، ئێمە چالاکی گەریلا پیرۆز دەکەین کە لەبەرانبەر ئامانجەکانی دەسەڵاتی فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە دەبنە ئاستەنگ."

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات و فشارێکی زۆری لەسەر هێزە دیموکراتەکان دروست کردووە. عەقلیەتی داگیرکەر، قڕکەر، ئۆپۆزسیۆنێکی بچووکیش لەبەرانبەر خۆی قبوڵناکات. لە تورکیا ئیستا دیکتاتۆریەکی فاشیت لەسەر دەسەڵاتە. هێزەکانی دیموکراسی و گەلی کوردیش لەدژی ئەم دەسەڵاتە بەرخۆدان دەکەن. لە ناو ئەم بەرخۆدانەدا ڕۆڵی گەریلا هەموو کاتێک چالاکە. لەگەڵ ئەوەی داگیرکەری قڕکەر تا دەتوانێت بە هەموو دەرفەتێکی هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی گەریلا، بەڵام ناتوانێت خۆی لە گورزی گەریلا ڕزگار بکات.

لەم دواییانەدا لە بەدلیس، ئامەد، سەرهاد، گەڤەر، بۆتان، حەفتانین و مێردین گورزی گەورە لە هێزە فاشیستە داگیرکەرەکان دراوە. ئەو بەرخۆدانەی گەریلا وادەکات کە دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بهەژێت. بەرخۆدانی گەریلاکانمان و هێزە دیموکراتەکان، چالاکی گەریلا دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەی هێناوەتە بەر لێواری هەڵوەشاندن. ئێمە چالاکی گەریلاکان پیرۆز دەکەن کە لەبەرانبەر ئامانجەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەبنە ئاستەنگ.

دەسەڵاتی فاشتی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان لە شەری تایبەتی قێزەوندا شەڕی دەروونی لەسەر ئاستێکی باڵا بەکاردەهێنێت. بە پرۆپاگەندە درۆیینەکانی لە میدیاکانی خۆیاندا هەموو ڕۆژێک دەڵێن'ئێمە بەم ئەندازەیە لە گەریلاماندا ، ئەوەندەمان کوشت، گەریلامان کۆتایی پێهێنا'. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات لاوازی دەسەلاتی ئاکەپە و مەهەپە بشارێتەوە. بەڵام ئەو گورزانەی کە گەریلا لەوان دەدات شەڕی دەروونی تێکشکاندووە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە دەسەلاتەکەی بە لەناوبردنی بەرخۆدانی گەریلا و تێکۆشانی ئازادیەوە بەستووەتەوە، بەم شێوەیە بەرەو لەناوچوون دەچێت. زیادبوونی هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە هەموو ڕووەکانەوە لەدژی هەوڵەکانی پاراستن، جگە لە لاوازی دەسەڵات هیچ واتایەکی تر نادات.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەم ئەندازەیە لاواز بووە کە دەڵێت، 'لەدژیان کودەتا دەکرێت' و بەم شێوەیە خۆیان بێتاوان پیشان دەدەن و هەوڵ دەدەن زوڵمەکەیان بشارنەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کەی هەوڵی دابێت تێگەیشتنێکی بەم شێوەیە لەناو کۆمەڵگادا دروست بکات، دوای ئەوە شەپۆلێکی نوێی فشار و زوڵمی دەستپێکردووە. لەبەرئەوەش بەردەوامی تێکۆشان لەدژی ئەم دەسەلاتە گەلەکەمان بە دیموکراسی و ئازادی دەگەیەنێت.

ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت بە ڕێ و ڕێبازی ناڕەوا بە فشارە فاشیستی و زۆرداریەکانی لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. دەسەڵاتێکی بەم شێوەیەی ناڕەوا حسابی ئەوە دەکات کە لەدژیی کودەتا دەکرێت و بەم شێوەیە هێرش دەکاتە سەر هێزە دیموکراتەکان. دەسەلاتی ئاکەپە و مەهەپە هەموو کاتێک بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانی دەدات کە بە هەڵبژاردن یان ڕێگا ڕەواکان دەست لە دەسەڵات هەڵناگرێت. لەبەرئەوەی دەبینێت کە بە هەڵبژاردن یان ڕێگا ڕەواکان لەسەر دەسەڵات نامێنێت و ڕۆژەڤی کودەتای خەیالی دەخوڵقێنێت و دەیکاتە بیانۆیەک بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات. خۆی لە ٢٠ تەموزدا زۆر کودەتای ئەنجامدا و پیشانیدا کە دەسەڵاتەکەی بەتەنها  بە کودەتا و زۆردەستی لەسەر پێ دەمێنێتەوە. لەبەرئەوەش تێکۆشانی دژی دەسەڵات تێکۆشانی ڕەوا و مافداری دیموکراسییە لە جیهاندا. تێکۆشانی گەریلا تێکۆشانێکی رەوا و دیموکراتە و بۆ تێکۆشانی دیموکراتیکبوونی تورکیا ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت.

لەدژی کودەتای ١٢ی ئەیلولی فاشیت کە هەوڵیدا کورد قڕ بکاتم گەریلا دەستی بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کرد. بۆ دەسەلاتی فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە تێک بشکێنێت، تورکیا دیموکرات بکات و کوردستان ئازاد بکات، بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

ئێمە سڵاومان ئاڕاستەی هەموو گەریلاکانمان دەکەین کە لە هەموو جۆگرافیایەکی کوردستاندا جێگیر بوون، بۆ حەسرەتی شەهید، ئازاد و دیموکراسی تێدەکۆشن. لە تێکۆشانی ئێستا و داهاتوودا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

ف.ق