کەرکوک، چەند کاتژمێرێکە شەر لە نێوان داعش و هێزە عێراقییەکان روویداوە و تائیستا بەردەوامە
لە قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک ماوەی چەند کاتژمێرێکە شەرو پێکدادان لە نێوان هێزە عێراقییەکان و داعش روویداوە تائیستاش شەرەکە بەردەوامە.
لە قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک ماوەی چەند کاتژمێرێکە شەرو پێکدادان لە نێوان هێزە عێراقییەکان و داعش روویداوە تائیستاش شەرەکە بەردەوامە.
دوای ئەوەی کاتژمێر ١ی دوای نێوەرۆی ئەمرۆ داعش ٤ سەربازی هەواڵگری عێراقی رفاند لە نزیک غێدە لە سنوری قەزای داقوق لە باشوری پارێزگای کەرکوک، پاش رفاندنی ئەو سەربازانەی هەواڵگری عێراق هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان بە گەران و پشکنین کرد لەو ناوچەیە بۆ دۆزینەوە سەربازە رفێندراوەکان.
کاتێک گەران و پشکنین بەدوای چارەنووسی ئەو سەربازانە گەیشتە گوندی سماقە سوفلا رووبەروبوونەوە لە نێوان هێزە عێراقیەکان و چەکدارانی داعش روویدا.
بەپی ئەو زانیاراییانەی دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە تا ئیستا سێ پۆلیسی فیدارالی بریندار بوون، کە یەکێکیان بەپلەی ڕائیدە بەناوی(ڕائید موخڵس).
هەروەها سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "سوپای عێراق تا ئیستا ٢ کوژراو و ٥ برینداری هەیە".
جێگای باسە تاکو ئیستا شەرو پێکدادان بەردەوام لەو ناوچەیە لە نێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی داعش.
ز.ش