کەرەنتینە هەیە، چارەسەری نییە

ئەو کەسانەی کە لە وان بەهۆی گۆمانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان کەرەنتینەکراون ڕایانگەیاند، چارەسەریان بۆ ناکرێت، تەنها لە هەندێک شوێنی وەک زیندانی تاکەکەسی دەیانهێلنەوە.

کەسێک کە پێنج ڕۆژە بە گۆمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە کەرەنتینەکراوە وتی، "هیچ دکتورێکی نەبینیەوە و چارەسەری بۆ نەکراوە.

بە پێی ئامارە فەرمیەکان لە وان ٥٠ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە وان و ناوجەکانی بە دەیان کەس بە گۆمانی ڤایرپسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان کەرەنتینەکراون.

لە وان پشکنین بۆ هاوڵاتیان ئەنجامنادرێت. نەخۆشێک کە پێنج ڕۆژە لە نەخۆشخانەیە ڕایگەیاند، ئەو لە ژوورێکی یەککەسی خەوێنراووە و وتی، "نە پزیشک، نە پەرستیار و نە خزمەتگوزار کەسی نەبینیوە. ئەو کەسەی خواردنیش دەهێنێت نابینم. ئەوەی خواردنم بۆ دەهێنێت، کەمێک دەرگاکە دەکاتەوە و خواردنەکە دادەنێت و دەرگاکە دادەخات. وەک نەخۆش ڕەفتارمان لەگەلدا ناکەن. ناتوانین لەگەڵ کەس قسە بکەین. ئەگەر دۆخی تەندروستیمان باشێش بێت، بەهۆی رەفتاریانەوە نەخۆش دەکەوین. لیرە کەس هاوکاری دەروونی پێشکەش ناکات. وەک ئەوەی لە زیندانێکی تاکەکەسیدابین."

ف.ق