گەنجانی باشوور بۆ زینی وەرتێ ١٦ی مانگ دەست بە ڕێپێوانێک دەکەن

دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان بەهۆی هەوڵە تێکدەریەکانی پەدەکە لە هەرێمی زینی وەرتێ بە دروشمی 'ئێمە بۆ یەکێتی نەتەوەیی ڕێپێوان دەکەین' ١٦ی ئەم مانگە لە ڕانیە بەرەو زینی وەرتێ دەست بە ڕێپێوان دەکەن.

دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان لەبارەی ڕێپێوانەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە لەگەڵ هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ خاکی باشووری کوردستان بووەتە ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بۆ ئەوەی داگیرکەری تێکبشکێنرێت دەست بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا دەکەن.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٣ی نیساندا هێزەکانی پێشمەرگەی پەدەکە بە بیانۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێزێکی رەوانەی زینی وەرتێ کە دەکەوێتە نێوان چیای قەندیل و کاروخ، کرد. دوی ئەو بە پێی زانیاریەکانی دانیشتووانی زینی وەرتێ زانرا کە هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پەدەکە بە پلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستیان بە جموجووڵ کردووە. هەر بە پێی زانیاریەکانی دانیشتووانی زینی وەرتێ کە بۆ ڕای گشتی ڕایانگەیاند، لە ناو پێشمەرگەکانی پەدەکەدا ئەندامانی میتی تورک هەن و جلوبەرگی پێشمەرگەیان لەبەرکردووە. ئەوەش ئاشکرای دەکات کە ڕەوانەکردنی پێشەرگەکان لە چوارچێوەی داگیرکردنی باشووری کوردستاندا ئەنجامدراوە.

لەگەڵ هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ پلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ هەموو کەسێک ئاشکرابوو. دانیشتووانی زینی وەرتێ و خەڵکی باشووری کوردستان ناڕەزاییەکی زۆریان دەربڕی. هۆکار و ئامانجەکانی هەوڵە تێکدەریەکان و پلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاشکرابوون، بەو هۆیەوە گەل، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار، دایکانی لەچکسپی، ژن و پێشمەرگە دێرینەکان و مامۆستایان داوایان لە پەدەکە کرد کە هێزەکانیان لە زینی وەرتێ بکشێننەوە. بەڵام پەدەکە گوێ لە بانگەوازیەکان نەگرت.

ئێمە وەک دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان جارێکیتر ڕۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین. بە ڕوحی گەریلا، پێشمەرگە و شەڕڤانان کە بۆ یەکێتی نەتەوەیی و ئازادی کوردستان شەهید بوون، ڕێپیوانێکی درێژمەودا بۆ زینی وەرتێ ئەنجام دەدەین.

ئێمە هیچ کاتێک ڕێکا بە پلانە داگیرکەریەکانی باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک نادەین. لەسەر ئەم بناغەیە لە ١٦ی ئایاریدا بە دروشمی 'ئێمە بۆ یەکێتی نەتەوەیی ڕێپێوان دەکەین' ڕێپێوانێکی درێژمەودا دەستپێدەکەین.

لەسەر ئەم بناغەیە داوا لە گەلی باشووری کوردستان، ڕۆشنبیر، نووسەر، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووسان، ژن، گەنج، پێشمەرگە دێرینەکان، نوێنەرانی ئایینی دەکەین بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن.

١٦ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ ڕێپێوانەکە لەبەردەم زانکۆی ڕانیە دەستپێدەکات."

ف.ق