گەورەترین کۆچی ماسییەکانی دەریاچەى وان دەستیپێکرد
ماسییەکانى دەریاچەى وان، کە جۆرێکی تایبەتن و لە هەموو دونیادا لەو جۆرە ماسییە بوونی نییە و تەنها لە دەریاچەی واندان، لە ١٥ی نیسانەوە بە قەدەغەکردنی راوی ماسی، دەست بە گەورەترین کۆچ دەکەن.
ماسییەکانى دەریاچەى وان، کە جۆرێکی تایبەتن و لە هەموو دونیادا لەو جۆرە ماسییە بوونی نییە و تەنها لە دەریاچەی واندان، لە ١٥ی نیسانەوە بە قەدەغەکردنی راوی ماسی، دەست بە گەورەترین کۆچ دەکەن.
هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی قەدەغەى راوی ماسی، ماسییەکان لە دەریاچەى وان دەست بە کۆچەکەیان دەکەن.
نزیکەى ٣٠ هەزار کەس سەرچاوەى بژێوییان لە رێگەى ماسییەکانى دەریاچەى وانەوە دابین دەکەن. هەموو ساڵێک لە ١٥ی نیسان تاوەکو ١٥ تەممووز راوی ماسی لە دەریاچەى وان قەدەغە دەکرێت و ماسیەکانیش لەو کاتەدا دەست بە گەورەترین کۆچی خۆیان دەکەن.
کۆچی ماسییەکان ماوەى ٩٠ رۆژ بەردەوام دەبێت لەو ماوەیەدا بەرەو سەرچاوەکانى ئاوی شیرین و سازگارتر کۆچ دەکەن. ماسییەکان لە کۆچەکەیاندا بە زۆری روو لە شوێنى رژێنى چەمی زیلان و چەمی دەلیچای بۆ ناو دەریاچەی وان دەکەن و بە زۆری لەو دوو شوێنەدا گەراکانیان دادەنێن.
کۆچی ماسییەکان دیمەنێکى زۆر سەرنجڕاکێش و جوان دروست دەکات و هەزاران کەس بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەو کۆچە گەورەیەی ماسییەکانى دەریاچەى وان دەکەن، بەڵام ئەمساڵ خۆشیی سەیرکردنی کۆچی ماسییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هاووڵاتییان و گەشتیاران قەدەغە کراوە.
ژ.ت