ئیدیۆمێکی پرواتا هەیە ، هەرگیز شەرەف وناموس وکەرامەتی مرۆڤ دابەشی دوو ناکرێت ، یەک یەکەیە .
لەراپۆرتەکەی کۆمێتەی بەناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و تۆپبارانکردنەکانی ئێران ،چەندین خاڵی سەرنجراکێش هاتووە کە مایەی لەسەر راوەستانە:
- لە راپۆرتەکەدا قوربانی وجەلاد ، داگیرکەر وبەرخۆدەر وەک یەک هەژمار کراوە ، کە ئەوە بەرای من تاوانێکی گەورەیە هیچی کەمتر نییە لە خودی تاوانەکانی داگیرکەرانی کوردستان. شەرعیەتدانە بە تاوانی داگیرکەر و رۆڵی بەرخۆدەران لە گەریلای کوردستان بۆ بەرەڤانیکردن لە خاک و خەڵکی کوردساتن بە نادیدە گیراوە ، ئەوەشیان بۆ رازیکردنی خودی داگیرکەرە.
- لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە گەریلای پەکەکەو پەژاک ، پاساو دەدەنە داگیرکەران بۆ ئەو کردە سەربازییانە .. ئەو بەناو پەرلەمانتێرانەی ئەندام لەو کۆمیتە ، پێمان ناڵێن پاساوی چی؟ دەبێت لە خۆیان بپرسن ١٠٠٠ چەتەی مورتزەقەی دەوڵەتی تورکیا لە کەرکوک چی دەکەن ، ئایا ئەوەش گەریلا لە شارەکەدا هەیە. خۆ ئەم زانیارییە سەرحەد قادر بەڕێوەبەری بەرێی پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد. باشە نابیت ئەو بەنا وپەرلەمانتێرانە پێمان بڵێن: سوپای داگیرکەری تورکیا چی دەکات لە بەعشیقە؟ ئایا لە بەعشیقەش گەریلای لێیە؟ ئەو پاساوەی کە لە راپۆرتەکەدا هاتووە ، هیچ پەیوەندی بەواقیعەوە نییە ، بوونی گەریلا دەرئەنجامی هزر و پیلانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایە ، هۆکار نییە وپاساو نییە.هێنانەوەی وەک پاساو تەنها بۆ شەرعیەتدانە بە پیلانەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا.دەبوو لەراپۆرتەکەدا سوپاسی گەریلایان بکرادیە، چونکە تاکە هێزێکە بەرگری لەخاکی کوردساتن دەکاتو ،دەبوو سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدەکانی دابنوێنن ، نەک خۆ بچەمێننەوە بۆ داگیرکەر.
- بە دانپێنانی ئەو راپۆرتە کە سەدان لە هاولاتیانی سڤیل بوونەتە قوربانی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا ، سەلمێنەری ئەو مەنتیقەیە کە داگیرکار بۆی دەچێت ،بەلام بۆچی دێن بۆ ئەو کۆمەڵکوژیانە شەریک بۆ دەوڵەتی فاشی تورکیا بە هێنانەوەی پاساوی چەواشەکاری رووی قێزەوەنی سپی دەکەنەوە؟!.بۆچی تورکیا وەک تاوانباری کۆمەڵکوژیی و تێکدانی ژینگەی کوردستان دەستنیشان ناکەن؟ لە چی دەترسێن؟! ، بەڵام دیارە دەیانەوێت پرسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا بە ئاقاری شەرعیەت پێدان ببەن.
- دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی دێرەلوک کە داگیری کردووە بەم دواییە ،بە هاوکاری پارتی دەستیکردووە بە تاڵانبردنی رەژووی بەردین بە شێوەیەکی شێتانە بەرەو تورکیا . ئەم کردەی دەوڵەتی تورکیا ماهیەتی پیلانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا ئاشکرا دەکات. مەگەر نەماندی لە داگیرکردنی گرێ سپی وسەرێ کانی و عەفرین ، بۆ باشکردنی داهاتی بۆ شەڕ و تیرۆر ،چۆن بەروبومی دانەوێلە و زەیتونی عەفرینی تاڵاندەکرد ودەیکات و، ئاودیوی تورکیای کرد؟!. ئەو بەناو پەرلەمانتێرانەی ناو کۆمیتەکە بۆچی باسیان لەو خاڵە نەکردووە کە یەکێ لەئامانجەکانی سەرەکی ئەو داگیرکارییە ،تاڵانکردنی کوردستانە؟!.
-لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە گوایە حکومەتی عێراق لێی بەرپرسە ، پێویستە عێراق بەرەڤانی لە خاکی هەرێم بکات کە بەشێکە لە عێراق .. ئەو پەرلەمانتێرە چەواشەکارانەی ناو کۆمیتەکە بۆچی لەناوەڕۆکی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان دەوڵەتی تورکیا وپارتی ناپرسن؟ مەگەر بوونی ئەو دەیان سەربازگە سوپای داگیرکەر وسەدان بارەگای میتە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی بۆ گەرەنتکردنی ئەو گرێبەستە ٥٠ ساڵییە نییە؟! .حکومەتی عێراق کەی رۆڵی هەبووە لەم گرێبەستی داگیرکارییەو تاڵانکردنە؟!.
-لە راپۆرتە شەرمهێنەکەی بەناو پەرلەمانتێرەکان داهاتووە ، کە پێویستە حکومەت لەگەڵ پەکەکەو پەژاک دانیشتن بکات ، بۆ ئەوەی رێز لە دەستوری هەرێمی کوردستان بگرن!، ئەرێ هەرێمی کوردستان دەستوری هەیە؟! یا مۆڵگەی دەزگا جاسوسیەکانی داگیرکەرانی کوردسانە؟! ، کە باس لەشتێکی ئاوا دەکات ، بەلام بۆچی باس لەوەش ناکات دەبێت گرێ بەستی ٥٠ ساڵیەکەی پارتیو ئەردۆگان هەڵبوەشێتەوە و بنکەو بارەگاکانی سوپا و میت لە هەرێم دەربچن. ئەوەی رێز لەسەروەری خاکی هەرێمی کوردستان دەگرێت بەتەنها گەریلایە و ، نەک هەر تەنها رێزی لێدەگرێت بەڵکو خوێنیشی بۆ داوە و دەیدات . ئەوەی رێز لە سەروەری هەرێم ناگرێت خودی دەوڵەتی تورکیا و ئێرانە کە رۆژانە خەڵکی سڤیل شەهید و بریندار دەکەن و مالوموڵکی وێران دەکەن.
- لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ، ئەگەر کۆمیتەیەکی بێلایەنی پەرلەمانی ئەرجەنتین بهێنیت بۆ لێکۆڵینەوە لەو رەوشە ، زۆر مەرادنەتر و بەناموسانەتر و راستگۆیانەتر لەو بەناو پەرلەمانتێرانە ، راپۆرتی خۆیان دەدەن.
ئێمە دەمێکە دەڵێین هەموو جومگکانی دەسەڵاتدارێتی لە بەناو پەرلەمان وحکومەت و دادگا و میدیاکان لە هەرێمی باشوری کوردستان لەخزمەت داگیرکەرانی کوردستاندان ، هیچ پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکی و سەروەری خاکی کوردستانەوە نییە.
بۆچی ئەو بەناو پەرلەمانتێارانەی کۆمیتەکە یا هەر کۆمیتەیەکی دیکەیان ، باس لە نەهامەتی و بەهەژارکردنی بەپیلانکراوی خەڵکی کوردستان لەسەر دەستی پارتیو دەزگای جاسوسی میتی دەوڵەتی تورکیا ، راپۆرت نادەن و ئەو تاوانە ئاشکرا ناکەن؟!.
ئەو پەرلەمانە تەزویرە نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵکی کوردستان ناکات ، بریتیە لە ئەداتێکی دەست داگیرکەران.
ڕ.ح