یەکینەکانی تۆڵەسەندنە لە ئیزمیر دوو چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید محمد سەڤگات رایگەیاند، لە ناوچەی مەنەمەنی شاری ئیزمیر دوو ئۆتومبیلی فاشیستان و دوو ناوەندی ترافۆی سەر ناوەندی دابەشکردنی کارەبایان سووتاندووە.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید محمد سەڤگات رایگەیاند، لە ناوچەی مەنەمەنی شاری ئیزمیر دوو ئۆتومبیلی فاشیستان و دوو ناوەندی ترافۆی سەر ناوەندی دابەشکردنی کارەبایان سووتاندووە.
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید محمد سەڤاگات (بەدران) لە راگەیێنراوێکیدا ئاشکرای کرد، یەکینەکانیان لە ٢٢ی تەمموز لە ناوچەی مەنەمەنی شاری ئیزمیر، لە گەڕەکی ئاسرلک بە بۆمبی دەستی لە دژی دوو ئۆتومبیلی فاشیستان چالاکیەکیان ئەنجامداوە و هەردوو ئۆتۆمبیلەکانیان سووتاندووە.
یەکینەکانی تۆڵە هاوکات رایانگەیاند، لە مەنەمەن هەمان رۆژ لە دوو ناوەندی ترافۆی سەر بە ناوەندی دابەشکردنی کارەبا بە تاکتیکی سابوتاژ چالاکیان ئەنجامداوە و هەر دوو ناوەندەکەیان لە ناو بردووە.
لە راگەیێنراوەکەدا هاوکات باس لەوەش کرا کە، یەکینەکانیان ئەم چالاکیەیان بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهید روستەم جودی ئەنجام داوە کە لە جەنگی حەفتانیندا تا دوا فیشەکی شەڕی کرد و دواتر بۆ ئەوەی لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە دیل نەگیرێت، لە سەر رێچکەی شەهید بێریتان، خۆی لە شاخ هەڵدایە خوارەوە و شەهید بوو.
ز.ش